بۆچی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاری دواخستنی کۆنگرەیدا

ليست هناك تعليقات



بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق کۆنگرەی 12 خۆی بۆ کاتێکی نادیار دواخست. گوتەبێژی حیزبەکەش دەڵێت، ژمارەیەک ئەندام و کادیریان تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەنجوومەنی شوورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە، دۆخی تەندروستی، سیاسیی ناوچەکە و پرسی دواخستنی کۆنگرەی 12ی حزبەکەی بەستەوە بە راپرسیی ناوخۆیی حیزبەکەوە.

بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "لەبەر بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتیی گیانی ئەندامانی كۆنگرە و لەبەر رۆشنایی بریارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ژمارە 16936 لە رێكەوتی 2020/10/24 و بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر لە رێكەوتی 2020/10/25 ئەنجوومەنی شوورا بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی 12ی دا بۆ كاتێكی نادیار." 

ئەو هەنگاوەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کاتێکدایە کە 21ی ئەیلوول ئەنجوومەنی شوورای ئەو حیزبە کۆبووەوە بڕیاری دا 2020/11/01 کۆنگرەی 12 ببەسترێت، بەڵام "بەهۆی کۆرۆناوە" دواخرا.

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق ساڵی 1987 لەلایەن کۆمەڵێک کەسایەتیی ئایینی بە سەرکردایەتیی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە ئێران راگەیێندرا. بزووتنەوەی ئیسلامی یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە لە باشووری کوردستان راگەیێندراوە و تاوەکو ئێستاش 11 کۆنگرەی بەستووە.

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/عێراق بزووتنەوەیەکی سیاسیی پەروەردەیی جیھادیی ئیسلامییە و لەسەر پێڕەوی ئەھلی سوننەت و جەماعەت کار بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و مافە ئیسلامییەکان لە کوردستان دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif