سوپاس بۆ نزاکانتان، هەست بە باشی دەکەم

ليست هناك تعليقات

 


خانمی یەکەمی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا باس لەوە دەکات کە هەست بە باشبوون دەکات و بەردەوام دەبێت لە پشوودان لە ماڵەوە، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە پاڵپشتییان کردوون و نزایان بۆ کردوون.

مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا سوپاسی ستافە پزیشکییەکەشی کردووە و دەڵێت، نزا بۆ ئەو کەسانەش دەکات کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

خانمی یەکەمی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی "خێزانەکەم سوپاسگوزارن بۆ هەموو پاڵپشتی و نزاکان! هەست بە باشی دەکەم و بەردەوام دەبم لە پشوودان لە ماڵەوە. سوپاس بۆ تیمی پزیشکی و هەموو خەمخۆرانی تەندروستی لە گشت شوێنێک. نزا دەکەم بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشن یان ئەندامێکی خێزانەکەیان بە ڤایرۆسەکە کاریگەر بووە".

رۆژی هەینی 2ی تشرینی یەکەمی 2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تووشبوونی خۆی و هاوژینەکەیی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و گوتی خۆیان کەرەنتین دەکەن و "پێکەوە تێیدەپەڕێنین".

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2020 کایلی مەکینانی، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و لە تویتێکدا نووسی "دوای ئەوەی چەند جارێک پشکنینی کۆرۆنام کردووە و پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی پشکنینەکەم پۆزەتیڤ دەرچووە".

زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە ئەمریکایە، بەشێوەیەک، تاوەکو ئێستا لەو وڵاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن و 646 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 214 هەزار و 710 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif