میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمینیەکانی ئەو وڵاتە پەنابەرێکیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی دیکە.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، لە رۆژی پێنجی ئەم مانگەدا، پەنابەرێکی بەرەگەز سوری لە شاری دریزتن بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر دوو پیاو، کە یەکێکیان تەمەنی ٥٥ ساڵ بووە و کوشتوویەتی، ئەوی دیکەشیان، تەمەنی ٥٣ ساڵ بووە و برینداریکردووە.
باس لەوەشکراوە، هێزە ئەمنیەکان لە چەند رۆژی رابردوودا، سەرقاڵی گەڕان و لێکۆڵینەوە بوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری کوشتن و بریندارکردنی ئەو دوو کەسە، دوێنێ، هێزە ئەمنییەکانی شارەکە رایانگەیاندووە، کە پەنابەرێکی سوری ئەو کارەی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پەنابەرە لەساڵی ٢٠١٥ـدا رووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و داواکەی بۆ مافی پەنابەریەتی لەو وڵاتەدا رەتکراوەتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق