ئەمریکا ٥٠٠ ھەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی لالش تەرخان دەکات

ليست هناك تعليقات


کونسوڵی گشتی ئەمریکا کۆمەکێکی تری دارایی بە بڕی ٥٠٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بۆ کاری نۆژەنکردنەوەی پەرستگای ھەرە پیرۆزی ئێزدیەکان ڕاگەیاند لە میانی سەردانەکەی بۆ لالش ڕۆژی چوارشەممە. کونسوڵی گشتی گوتی، " کۆمەکەکە دەرخەری پابەندی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بۆ یارمەتیدانی پێکھاتە ئاینی و ئیتنیەکانی عێراق لەپێناو سارێژبوونی زامەکان و بوژاندنەوەی کۆمەڵگاکانیان دوای ئەوەی داعش تاوانی "جینۆسایدی دەرھەق ئەنجامدان.

ئاوێنە: ھەرلە لالش، کونسوڵی گشتی لەگەڵ ڕاوێژکاری میری ئێزدیان کەریم سلێمان کۆبووەوە و گفتوگۆی دوا پەرەسەندنەکانی تایبەت بەکۆمەڵگای ئێزدیان کرد، لەوانەش ڕێککەوتنی ئەمدواییەی تایبەت بە شەنگال لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی پشتیوانیکردنی گەڕانەوەی سەلامەت و خۆ ویستانەو دوور مەودای ئاوارەکان. کونسوڵی گشتی گەڕانێکی بەناو پەرستگاکەدا کرد بۆ بینینی بەرەوپێشچوونەکانی کاری نۆژەنکردنەوەکە کە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوەو بە پشتیوانی کۆمەکێکی دارایی پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەستی پێکرابوو.

لەسەرەتای داگیرکاری داعشەوە لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٤٧٠ ملیۆن دۆلاری لە شێوەی کۆمەکی مرۆیی بۆ ئێزدی و پێکھاتەکانی تر تەرخانکردووە. کۆمەکەکانی ئەمەریکا بوونە مایەی گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە گرنگەکان و دەرفەتی کاریان زیاتر کردو پشتیوانی کاروبازرگانی خۆجێییان کردو ھەروەھا بوونە مایەی وەگەرخستنی کاراکتەرە لۆکاڵی و نیشتمانیەکان بۆ بەرگرتن لە کارەساتی دڕندانەی ھاوشێوە لە داھاتوودا. لەوە زیاتر، کۆمەکەکانی ئەمەریکا ڕاھێنانی پزیشکیان فەراھەم کرد کە بوونە ھۆی ئەوەی ئێزدیەکان بتوانن لەو نۆڕینگە تەندروستیانەدا کار بکەن کە ستافیان کەمە و بوونە مایەی دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتری سایکۆلۆجی و عەقڵی بۆ ئەو ئێزدیانەی دەربازبووی جینۆساید و ژێردەستەیی داعش بوون و، ھەرەوھا بوونە مایەی پێشکەشکردنی پشتیوانی یاسایی بۆ بەڵگە کۆکردنەوەو بابەتی خاوەندارێتی و ئەوانەی ویستی دادگایی کردنی ئەنجامدەرانی داعشیان ھەیە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەروەھا کۆمەکی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری تری ئاینی و مێژوویی تایبەت بە پێکھاتەکان تەرخان دەکات، لەوانەش دێڕی مار گۆرجس و مەزاری نەبی ناحوم و دەروازەی ئامێدی.

لەساڵی ٢٠١٨ باڵیۆز ماسیو تولەر یەکەم کۆمەکی دارایی بە بڕی ٥٠٠،٠٠٠ دۆلار بۆ دەستپێکردنی نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش ڕاگەیاند.

کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەر ھەرەوھا سەردانی شێخانی کردو لەگەڵ قائیمقامی شێخان سەردار شێخ یەحیا کۆبووەو گفتوگۆی دۆخی ئابوری و سیاسی و ھەرەوەھا بەرنامەی گەشەپێدانی داھاتوویان کرد. ھەرێمی کوردستانی عێراق بە دەوڵەمەندی کەلتورەکەی و شوێنەواری مێژوویی ناسراوە، کونسوڵی گشتی دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا سەردانی شوێنەواری خەنەس و جێروانە بکات کە مێژووەکەیان بۆ ئیمپراتۆریەتی ئاشوریەکان دەگەڕێتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif