هاوڵاتیەكی دەروازەی ڕاپەڕین بێ سەرو شوێنە

ليست هناك تعليقات


محەممەد عەوڵا رەسوول ناسراو بە مامۆستا محمد گرتكی، هاوڵاتی دانیشتویی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، دوو ڕۆژە هیچ هەواڵێكی نیە و نادیارە
 
بەپێی زانیاریەكان لە رۆژی 15-10-2020 و لەکاژێر 09:00ـی سەرلەبەیانی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لەماڵ دەرچووە و پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ پەیوەندیی تەلەفۆنیی بڕاوە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نەماوە.
 
هەروەها مەروان قەڵادزەیی، کوڕی شوان قەڵادزەیی پەرلەمانتاری پیشووی بزووتنەوەی ئیسلامی، و خزمی نزیکی محەممەد گرتک، لەوبارەوە بە رایگەیاند، لەکامێراکان دەرکەوتووە کە لەکاتی پەڕینەوە لەو بازگەیە بە تەنیا بووە، پێشتریش سەردانی ئەو شوێنەی کردووە بۆیە چوونەکەی ئاساییە، "بەڵام ئەوەی کە بۆچی ئەمجارە هیچ دەنگوباسێکی نەماوە، تاوەکو ئێستا لامان روون نییە".



 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif