ئەرسەلان سەیدزادە
-
با تۆزێک واز لە پارتی و یەکێتی بهێنین وە بواریان بدەین با شکست و خیانەتەکانیان بە شانازیەوە بفرۆشنەوە بە میللەت .
هەرکات لەم دوو بەروارە نزیک دەبینەوە 31ی ئاب لەهەموو ساڵێک ، وە 16ی ئۆکتۆبەر ، هەست بە شەڕێکی ناوخۆیی دەکەیت لەناو پارتی و یەکێتیدا وە هەموو مێژووە شەرمەزاریەکەی یەکتر هەڵدەدەنەوە هەر بەمەشەوە ناوەستنەوە بەڵکو هەموو خیانەت و شەرمەزاری و شکستیان دەکەن بە چەپکە گوڵی سەرکەوتن وە دەیکەن بە خەڵات و دابەشی دەکەن بەسەر گەلدا .
نەوەی نوێ ئەم گەلە ئەگەر مێژووی ئەم دوو پارتە سیاسیە نەزانێت ، واقعی حاڵ پێیان دەڵێت کەوا مێژوویان لە ئێستایان زۆر جوانتر نییە شەڕی ناوخۆ وە دووئیدارەیی وە دزی و تاڵانی وە ئیرهابی فیکری گەورەترین شانازی ئەمانە .
ئێستاش بێدەسەڵاتی پەرلەمان وە هێرشکردنی فراکسیۆنەکان بۆ سەر یەک وە ئاماژە کردن بۆ خیانەتە گەورەکان ، وە دووکەرت بوونی حوکومەت وە هەر لایەک بەناوی پارتە سیاسیەکەی خۆیەوە وەڵامی تیمی وەزاری ئەولا دەداتەوە وە شانازی بە خیانەتە گەورەکانەوە دەکەن .
ئەم واقعە ئەوەمان پێدەڵێت نە حوکومەت بونیهەیە نە پەرلەمان جگە لە دوو دەسەڵات کە تەحەکوم دەکەن بە داهاتووی ئەم گەلە ستەمدیدە خۆشی نەدیوە .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق