ڕاستڕەوەكانی فەرەنسا: پێویسته‌ "ئیسلامییه‌كان" له‌ خاكی فه‌ره‌نسا "ریشه‌كێش بكرێن"

ليست هناك تعليقات



رێبه‌ری راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌ فه‌ره‌نساییه‌كان، "مارین لۆپان" رایگه‌یاند، پێویسته‌ "ئیسلامییه‌كان" له‌ خاكی فه‌ره‌نسا "ریشه‌كێش بكرێن".

له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، "لوپان" نووسیویه‌تی: "ئه‌و پێشوه‌چوونه‌ دراماتیكییه‌ی له‌ شه‌ڕی ئیسلامییه‌كان دژ به‌ هاووڵاتیانمان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان له‌ ئارادایه‌، له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی وڵاتی پێویست كردووه‌، وه‌ڵامێكی گشتگیر بده‌نه‌وه‌ و به‌ ئامانجی ریشه‌كێشكردنی ئیسلامییه‌كان له‌ خاكی فه‌ره‌نسا تێبكۆشن".

گوتیشی: "بروباوه‌ڕمان له‌گه‌ڵ قوربانیان و خێزانه‌كانیانه‌. له‌گه‌ڵ كاثۆلیك و هاووڵاتی شاری نیسه‌، كه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن "به‌ڕبه‌ڕیه‌تی ئیسلامی" به‌ ئامانجكراوون".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، سه‌ردانی شوێنی ئه‌و رووداوه‌ی كرد، كه‌ له‌ شاری "نیس" رووی دابوو، له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕووی هێرشی "تیرۆری ئیسلامی" بووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: ئێمه‌ به‌ هۆی به‌هاكان و ئازدیمانه‌وه‌ هێرشمان ده‌كرێته‌ سه‌ر و پاشه‌كشێ له‌و به‌ها و ئازادییه‌مان ناكه‌ین.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق