بەتەمەنی و قەڵەوییەکەی، مەترسیی کۆرۆنا لەسەر ترەمپ زیاددەکەن

ليست هناك تعليقات


پسپۆڕێکی نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی ڤاندەربیڵت لە ناشڤڵ رایدەگەیێنێت ئەوان ترسیان لە نیشانە سووکەکانی ترەمپ نییە، بەڵام نیگەرانن لەوەی کە ترەمپ بەتەمەنە، رەگەزی نێرە و قەڵەوە کە پێکەوە مەترسیدارن بۆ ئەوەی سەرۆک بگەیێننە دۆخێکی تووندی نەخۆشیی کۆڤید19.

ویلیام شافنەر، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی ڤاندەربیڵت لە ناشڤڵ دەڵێت کاتێك کەسێك تووشی کۆرۆنا دەبێت و نیشانەکانی سووکن وەک ئەوەی کە دەگوترێت ترەمپ هەیەتی، هیچ چارەسەرێكی پێویست نییە، بەڵام دەڵێت ترسی هەیە کە نەخۆشییەکەی قورس ببێت چونکە ترەمپ هەم رەگەزی نێرە، هەم قەڵەوە و هەمیش بەتەمەنە، کە هەموو ئەمانە پێكەوە هۆکارن بۆ ئەوەی مەترسیی لەسەری دروستببێت.

ویلیام شافنەر روونیدەکاتەوە ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و نیشانەکانی سووکن، بەڵام بۆ یەکلابوونەوەی دۆخی تەندروستی ترەمپ، چەند رۆژی داهاتوو جێگەی بایەخن بۆ ئەوەی بزانن نیشانەکانی چییان لێدێت.

رۆژی هەینی 2020/10/02 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، "ئەمشەو من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان ئەرێنی دەرچوو. راستەوخۆ دەست بە پرۆسەی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین."




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif