دکتۆر بەرهەم لەکوێ و ئەوان لەکوێ؟

ليست هناك تعليقات


ئیبراهیم محەمەد
-
بەوتەیەکی بە ناوبانگی چەرچڵ دەست پێدەکەم،کە دەڵێ" دانانیشم کە میللەت داوای چیم لێ دەکات،بەڵکو دەگەڕێم کە میللەت چی پێویستە"

چەندجارێک لەکۆڕ و کۆبوونەوەکان،لەموقابلەکانی تەلەفیزیۆن لەدکتۆر بەرهەم گوێبیستی ئەم وتەیەی چرچڵ بوومە،کە هەمیشە ئەوەی دووپات دەکردەوە،کە بە ڕوحی وتەکەی چرچڵ کاردەکات،بەفعلیش لەبواری کرداریدا وتەکەی پەیڕەوکردووە،بەنمونە شاروشارۆچکەیەک نابینییتەوە لەئیدارەی کۆنی سلێمانی و دواتر لەحکومەتی یەکگرتوو،کە سەردانی نەکردبێیت و لەنزیکەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک ڕووبەڕوو نەبووبێتەوە.

ئەگەر ویژدان حەکەم بێ و چاوەکان پەردەی ڕەشیان نەخرابێتەسەر، و قەڵەم و دەمەکان بەڕاستگۆیی ڕاهێنرابن،ئەوا ئەو خزمەت و کار و پڕۆژانەی کە کاک بەرهەم لەسەرۆکایەتی خۆیدا ئەنجامیداون،بەزۆرینەی ڕەها خەڵک داوای نەکردوون، بەڵکو فکرە و پڕۆژەکانی خودی خۆی بوونە،وەک گۆتەکەی خۆی کەهەمیشە دەیڵێتەوە، پارەی خەڵک بووە و بۆ خزمەتی خەڵک بەکاریهێناوە.

نامانەوێ وابڵێین کە کار و خزمەتەکانی کاک بەرهەم بەخشش و هاوکاری بوونە بۆ میللەت ،بەڵکو ئەرک بووە لەسەر شانی و منەتی تێدانییە،بەڵام بە بەرواردکردنی کابینەکەی ئەو لەگەڵ کابینەکانی تر تێدەگەیین و دەبینیین،کە جیاوازییان هێندە زۆرە ،کە لێمان تێکچووە،کە لەچ بوارێک بەراوردەکە بکەین!

چەند پارەی پڕۆژەکانی ناکەمەوە کە ئەنجامیداون،بەڵکو لەدوو بواردا جیاوازیەکە دەخەمەڕوو:

یەکەم

لەحوکمڕانیدا دوو بنەما هەیە بۆ سەرکەوتنی هەر کەسێک ،ئەویش شارەزایی و دەست ئەمینی،ئەم دوو بنەمایە پەیوەندی بەزۆری داهاتەوەنیە،تا بتوانێت کەموکوڕیەکانی دابپۆشێت و جۆڵە و کرداری زۆری پێ ئەنجامبدات، و چاوی خەڵک لەسەر خۆی لاببات،هەر چەند داهات زۆر بێ کە ئەم دوو بنەمایە نەبوو لەکەسەکاندا، ئەوا قەیرانی زۆر و بێسەروبەری بەرچاو لەحوکمڕانیدا بەرچاو دەکەوێ،ئێ ئەم دوو بنەمایە لەدکتۆر بەرهەم بووە و هەیە،بەڵام نەلەڕابروو ،وە نە لەئێستا لەوانی تردا بوونی نەبووە و نییە!

دووەم

تێڕوانینی کەسانی حوکمڕان ، بەتێڕوانینی نیشتیمانی لەوەڵات و خەڵکەکەی،کەئەگەر بەشێوە ڕاست و دروستەکەی بوو،ئەوا کەسی حوکمڕان نیشتیمانیانە کار و کردووە و گۆتنەکانی ئەنجامدەدات و وەک ئەرکێک کاروکردەوەکانی ئەنجامدەدات،بەنمونە دکتۆر بەرهەم شار بە شار و گوند بەگوند و شارۆچکە بەشارۆچکە،سێکتەر بە سێکتەر دەگەڕا ، تا بزانێ کەموکوڕی لەکوێ و لەچیدا هەیە تا نەیهێڵێت، وە چ شتێک باشە بۆ خەڵک ،کە کار بکاتە سەر خۆشکردنی ژیانی،تا بێ یەک و دوو جێبەجێی بکات،ئەمەش بەبێ ئەوەی خۆپێشاندەرێک هەبێ داوایەکی بۆ ئەو مەبەستانە هەبووبێ،ئەمەش بەئەرکی سەر شانی خۆی زانییووە،ئێ ئەم تێڕوانیینە لەکاک بەرهەم هەبووە،بەڵام لەوانی تردا نەبووە ونییە،بۆیە هەر ڕۆژێک بەقەیرانێک و دەردێکەوە دەناڵێنیین!

چوونی دکتۆر بەرهەم بۆ پەرلەمان و چوون و نەچوونی ئەوانی تر،کە شوکر بۆ خوا هەمووی ئێستا لەسۆشیال میدیا ئەرشیف کراوە،کە هاوڵاتی زۆر بەساکاری دەتوانێ قسە و نیەتی کاک بەرهەم لەگەڵ ئەوانەی ئێستا و ڕابردوو بەراوردبکات و ئەنجامەکەی وەربگرێ،لەکاتێکدا کاک بەرهەم کاتێک دەچێ بۆ پەرلەمان کە دەیەها کارو کردەوەی جوان و نایابی هەیە،کە خەڵک لەسایەیدا حەساوەتەوە،بەڵام بەدڵسۆزترین شێوە قسەکانی کردوو و بەڕێزەوە گوێی بۆ ئەوانەش ڕاگرت، کە بەتوندترین شێوە بەناڕەوایی دژایەتیان دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا وشەیەکی بەکارنەهێنا کە دەروونیان ئازاربدات،کەچی ئێستا کە حکومەت دەچێ بۆ پەرلەمان ،نەک هیچی جوانیان پێ نییە،بەڵکو دنیایەک نازیش دەکەن بەسەر خەڵکدا و توانج و پەلاریش بەئارەزووی خۆیان دەگرنە ئۆپۆزسیۆن!

ئەوەی سەیربوو، لەو کاتەی کاک بەرهەم سەرۆکی حکومەت بوو، بەهۆی ناکۆکی سیاسی شەقام تنرابوو،کە پەیوەندی بەخزمەت و مووچە و خۆشگوزەرانییەوە نەبوو،بەشاهیدی کۆک و نەیار باشترین حوکمڕانی بوو، ئێستاش خەڵک هەزار خۆرگە بۆ ئەو سەردەمە دەخوازێ،بەڵام ئێستا نەک ناکۆکی سیاسییە بوونی هەیە،بەڵکو دەیەها قەیران بوونی هەیە ،بەڵام خەڵک بێ دەنگە و لایەنەسیاسیەکانیش لەپەرلەمان و لەشەقام مێش میوانیان نییە، کورتەی قسەکە ئەوەیە خەڵک کەی قسەی خۆی دەکات و دەست لەو بێدەنگی و بێ هەڵوێستیەی هەڵدەگرێت؟ لایەنە سیاسیەکانیش کەی لەدۆخی سڕبوون دەهێنەدەرەوە؟




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif