ژنە دەسەڵاتدارەكانی جیهان لەبەردەم هەژموونی نێرسالاریدا‌

ليست هناك تعليقات

گەشتنە لوتکەی دەسەڵات لەلایەن ژنانەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندان. لە ئێستادا لە بەرزترین ڕێژەی مێژووی گەشتنە دەسەڵاتی ژنانداین، تەنانەت لە هەندێک وڵاتدا رکابەرەکان بۆ بوون بە ڕابەری وڵاتێک هەردووکیان ژنن، لە سەردەمی پەتای کۆرۆناشدا، ژنان لە پیاوان باشتر وڵاتیان بەڕیوە بردووە و سەرکەوتوون بەسەر پەتاکەدا، شەقامەکانیش پر بوون لە دەنگی خۆپیشنادەران و داواکردنی ڕابەرایەتی ژنان.

ژنێک بۆ دووەم جار دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا
جاسیندا ئاردرێن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا، لە سەرکەوتنێکی مێژوویدا، خولێکی دیکەی سەرۆک وەزیری بەدەستهێنایەوە.
حیزبی کرێکارانی خاتوو ئاردرێن به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 49%ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه‌ ، ئەمەش بەو مانایە حیزبەکەی خاتونی سەرۆک وەزیر دەتوانێت بە تەنها حکومەت پێک بهێنێت بەگوێرەی سیستمی دابەشکردنی کورسییەکان لە ساڵی 1996 ەوە لەم وڵاتەدا پەسەند کراوە. ئەم ڕێژەیەش لە دەنگهێنان بێ پێشینەیە بە درێژای ماوەی سیستمی نوێنەری ڕیژەی لەم وڵاتەدا.

جاسیندا ئاردرێن دەتوانێت بە تەنها حکومەت پێکبهێنێت
لە دوای دەیان ساڵ، خاتوو ئاردرێنی 40 ساڵە، توانی یەکەمین حکومتی تاک حیزبی لە نیوزلەندادا دروست بکات و بەرنامە پێشکەتوخوازانەکەی بخاتە بوای جێبەجێکردنەوە، ئەم بەرنامەیەی لەماوەی خولی یەکەمی سەرۆرک وەزیرانیدا و بەهۆی هاوبەشی لەگەڵ حیزبێکی ناسیۆنالیستی نەیتوانیبوو بەتەوای جێبەجێی بکات.
نەیاری سەرەکی حیزبی کریکاران لەم هەڵبژرادنانەدا حیزبی نیشتیمانی بوو بە سەرۆکایەتی جودیس کاڵینز، تەنها 30٪ ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو.
خاتوو ئاردرێن لەماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەیدا و بەتایبەت نەهۆی کاردانەوەو هاوخەمی بۆ ڕووداوی تیرۆریستی "هێرشکردنە سەر مزگەوتێک" لە کرایست چارچ و ڕوبەرووبونەوەی پەتای کۆرۆنا، جێگەی خۆی لە دڵی خەڵکی جیهاندا کردەوە.

پەتای کۆرۆنا و ژنانی دەسەڵاتدار
خاتوو ئاردرێن لە ڕیزی ئەو ڕابەرە ژنانەدا بوو ، کارەکانی بەدرێژای ماوەی قەیرانی پەتای کۆرۆنا، لێکۆڵەرەوانی گەیاندە ئەو ئەنجامەی لە 192 وڵاتی دنیادا، ئەو وڵاتانەی کە ژنان لە لوتکەی دەسەڵاتدان "بەشیوەیەکی بە بەرنامە و بەرچاو" باشتربوون لە وڵاتانەی لەژێر فەرمانڕەوای پیاواندا بوون.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بەسادەی تازەترین لێکۆڵینەوەیە کە سودی یەکسانی سیاسی"لەنێوان ژنان و پیاوان"دا بۆ وڵاتان دەردەخات. لە کاتێکدا هێشتا ڕوون نیە کە ئایا قەیرانی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر یەکسانی جێندەری هەیە یان نا، لەم ماوەیەدا هێزی ژنان لە توانانا سیاسیەکاندا لە هەڵکشاندا بووە.

مێژووی گەشتنە لوتکەی دەسەڵات لەلایەن ژنانەوە
یەکەمین ژنە ڕابەری هەڵبژێردراوی دنیا، ناوی سیریماڤۆ بەندرانایک بوو لە ساڵی 1960 لە سیلان یان ئەوەی ئێستا پێیدەوترێت سریلانکا، گەشتە دەسەڵات، بەدڕێژای دەیەی شەست، تەنها دوو ژنی تر گەشتنە دەسەڵات، ئەوانیش ئیندیرا گاندی لە هندستان و گۆڵدا مایەر لە ئیسرائیل بوون.
لەوکاتەوە تا ئێستا، بەگشتی زیاتر لە 90 ڕابەری ژنی هەڵبژێردراو لە تەواوی دنیادا هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوە، کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆی ئەمریکیە بڵاوکراوەتەوە، لە ئێستادا 21 ژن وەک سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی وڵات لە 193 وڵاتی دنیادا هەن.

گەرچی بەرزبوونەوەی ڕیژەی ژنان بۆ گەشتنە دەسەڵاتی سیاسی رەنگە هێواش بێت، بەڵام لە ئێستادا و زیاتر لەهەر کاتێک ژنان چالاک بوون بۆ گەشتنە لوتەکەی دەسەڵات و ڕێژەکەیان لە زیادبوندایە بەراورد بە دەیەکانی رابردوو.
لە دەیەی 1980دا ، 11 ژن وەک سەرۆکی حکومەت هەڵبژێردرا بوون، لە دەیەی 1990 دا ئەم ژمارەیە گەشتە 22 ژن. ئەم ڕێژەیە بەرز بوویەوە بۆ 25 ژن لە دەیەی دواتردا.لە ساڵی 2020 وە تاکو ئێستا، 56 ژن کاروباری سیاسی حکومەتی وڵاتەکەی خۆیان بەدەست بووە.

لەسەر شەقامەکان داوای ڕابەرایەتی ژن دەکرێت
لەهەمانکاتدا، داواکاری بۆ گەشتنەدەسەڵات و ڕابەرایەتی ژنان، لەسەر شەقامەکان و لە داڵانەکاندا، زیاتر و زیاتر دەبیسترێت.
لە بیلاڕوس، ژنان لە ڕیزی پێسەوەی خۆپیشاندانەکاندا بوون دژی حکومەتە دەیان ساڵەکەی ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ.
لە مانگی ئەیلوولدا، لە مینسک سەدان ژن لە خۆپیشاندانیاندا دژی هەڵبژاردنی بە ڕوکەش هەڵخەڵتێنەرانەکە، ؛لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. هەندێک لەوانە لەسەر لافیتەکانیان نوسیبوویان "ژنێک شێوەی خۆپیشاندانەکانمانە"، ئەم دروشمە ئاماژەکردن بوو بۆ خاتوو سڤێتڵنا ئاڵکۆسڤێچی ڕۆمان نووس و براوەی خەڵاتی نۆبڵ، کەلە بەشداربووە سەرسەختەکانی خۆپیشاندانەکان بوو.

خاتوو سڤیتلانا تیخانۆڤسکایای 37 ساڵ، پێشتر مامۆستا بووە و بانگەشەی ئەوەدەکات براوەی هەڵبژاردنەکانی بیلاروسیایە، لەئەگەری گەشتنە سەر دەسەڵاتیشیدا، دەبێتە یەکەمین سەرۆک کۆماری ژن لە بیلاروسیا.

لەهەمانکاتدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ئومێدیکی زۆر هەڵچنرابوو لەسەر گەشتنە دەسەڵاتی یەکەمین ژن بۆ سەرۆکی وڵات لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 دا، بەڵام هیلاری کلینتۆن لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپدا دۆڕا، هیلاری لەوکاتەدا ڕووبەڕووی تۆمەتی خراب بەکارهێنانی ڕەگەزی و دژەژنی بوویەوە. لە ئێستاشدا خاتوو کامالا هاریس؛ کاندیدی دیموکراتەکانە بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکاندا بەو تەمەنە زۆرە و توانای مێشکیەیە لەنێوان ترەمپ و بایدندا بۆتە جێگەی سەرسوڕمان

لەڕووی بەرمبەری جێندەریەوە، ئەمریکا و بیلاڕوسیا دورن لە بانگەشەکانی خۆیانەوە.

یەکسانی جێندەری، بەپێی وڵاتان
بەگوێرەی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوە بۆ دیاریکردنی یەکەی توانای ژنان، کە ژمارە 100 واتە بەشداری 50٪ ی ژنان لە تەواوی ئاستەکانی توانای سیاسیدا، بیلاروسیا نمرەی 38 ی بەرکەوتووە، لە کاتێکدا ئەمریکا نمرەی 17 ی هەیە.
لە کاتێکدایە تەنها چوار وڵات هەن، گەشتون بە یەکسانی ڕەگەزی لە ئاستی پەرلەماندا، گەشتب بە یەکسانی لە ئاستە باڵاکاندا کارێکی دژوارە.
کۆستاریکا بە نمرەی 74 پلەی یەکەمی ریزبەندیەکەی گرتووە، پلەکانی دواتر بەپێی نمرەکانیان ئەم وڵاتانەن، رواندا 70 ، سوید 69 ، فینلەندا 68، ئاسلەندا 68 و نیاگارا 67
جێگەی نیوزلەندا، ئەو وڵاتەی هەردوو نەیارەکە بۆ گەشتنە پلەی سەرۆک وەزیران ژن بوون پلەی 51ی گرتووە. ئەو وڵاتانەی تر کە خۆیان بە پاڵەوان دادەنێن لە یەکسانی جێندەریدا وەک کەنەدا، ئەڵمانیا و ئینگلیس. نمرەی زۆر کەمتریان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی ئەم بەرەوپێشچونانە، بەشداری ژنان لە پەرلەماندا زیاتر لە دووبەرامبەرە بووە تا ساڵی 1995، بە نێوەندی جیهانی گەشتۆتە 24.6٪ تا ساڵی 2019.

رێگریەکانی بەردەم ژنان بۆ گەشتنە دەسەڵات
ڕەیچڵ و گۆڵستین، بەڕیوبەری بەرنامەی ژنان و سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوە، بە ئیندیپیدێنتیان گووت " ڕێگری زۆر هەیە بۆ گەشتن بە یەکسانی رەگەزی توانای ژنان وەک توندڕەوەی قوڵی ڕیشەدار لەبارەی رەگەزەوە. ئەوەی ئەو ڕێگریانەش زیاد دەکات، ئەو بۆچونە باوەیە لەناو دەنگدەراندا کە بەهۆی توندڕەوی رەگەزیەوە دژی ژنان هەیانە، دەنگدان بە ژنان بە بەفیڕۆچونی دەنگەکانیان دادەنێن"

لە دێژەی لێدوانەکەیاندا گوتیان " لە سیستمی پەرلەمانیەکاندادا، بە بەراورد بە سیستمە سەرۆکایەتییەکان، ژنان هەلی گەشتنە لوتکەی دەسەڵاتیان زیاترە، چونکە لە سیستمی پەرلەمانیدا، رابەر لە ڕێگەی ئەندامانی حیزبەوە هەڵدەبژێرێت و ئەمەش یارمەتی ژنان دەدات ڕابەرایەتی خۆیان نیشانبدەن، لە سیستمە سەرۆکایەتیدا، سەرۆکی حکومەت بە دەنگدانی راستەوخۆ هەڵدەبژێرێت وئەمەش هەل کەمتر بە ژنان دەدات"

ئەم دوو خاتوونە ئاماژەشیان بەوەدا " کاندید و ڕابەرانی ژن زیاتر ڕووبەڕووی ئازار و توندوتیژی دەبنەوە. هێرش بۆسەر سیاسەتمەدارانی ژن، بەنزیکەی لە هەموو ناوچەکان جیهاندا روو لە زیادبوونە لە ساڵی 2019 دا گەشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی. زۆربەی توندوتیژییەکان بەهۆی دژە-ژنیەوە رویداوە،کە کەموکورتیەکی قوڵی کۆمەڵگەیە و بە زووی کۆتای نایەت.

خاتوو گۆڵستین لەو باوەڕەدایە ، سەرەرای ئەم ڕێگریانە، دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان و کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان دەتوانن چاکسازی ئەنجام بدەن بۆ کاڵکردنەوەی ئەم توندوتیژیە "تەمێکەرانە"یە.\
ئەو هەنگاوانەی گۆڵستین ئاماژەی پێکرد، بە دەرچوونی یاسا بۆ سزادانی توندوتیژی دژی ژنانی چالاک لە سیاسەت و سەرپەرشتیارانی فێرکردن و ڕاوێژکاری و ڕاگەیاندنی هێرش دژی دەنگدەرانی ژن و کاندیدە ژنەکان.

داواشیکرد حیزبە سیاسیەکانیش هەنگاو بنێن بە دەرکردنی فەرمان دژی دژە-ژنی و پێشنیاری کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکانیش ڕیگربن لە توندوتیژی دژی ژنان لە ڕێگەی سرینە و دیاریکردنی سەرچاوەی توندوتیژیەکانەوە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی کاندید و رابەر ژنەکان لە هەڵبژاردنەکاندا.

پێستریش ئاماژە بەوە درابوو، ئەو سیستمانەی کار بە بەرامبەری رەگەزی دەکەن ، زیاتر گرنگی بە تەندروستی و فێرکردن دەدەن، تەنانەت لە گفتوگۆ نیودەوڵەتی و پاراستنی ئاشتیدا سەرکەوتو ترن.

لێکۆڵینەوەیەک ئەوە نیشاند دەدات ئەگەر ئامادەبوونی ژنان لە دەسەلاتی یاساداناندا بگاتە سەروو لەسەدا پێنج، پێنج ئەوەندە ئەگەری ئەوەی ئەو حکومەتە گفتوگۆ نێودەوڵەتیەکانی لە ڕێگەی توندوتیژیەوە چارەسەر بکات کەم دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە هەندێک لە لێکۆڵەران ئاماژە بەوە دەدەن لە دامەزراوە نێر سالاریەکاندا، ڕەنگە ژنانی سیاسەتمەدار بەهۆی خۆ بەدورگرتن لە وەی بە لاواز نیسانبدرێن ، ببنە هۆی دروستکردنی قەیرانی نێودەوڵەتی، لێکۆڵەران 10 قەیرانی سەربازییان ژماردوە کە چوار ژن لە لەتکەی دەسەڵاتیان بوو.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی 2001 بڵاوبۆتەوە . نەسەرانی لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دەدەن بۆ هەڵسەنگاندنێکی دروست لەمبارەیەوە، پێویستمان بە ئاماری زیاتر هەیە و هێستا مێژوو ئەو هەلەی نەداوە بە ژنان خاوەنی ئاماری زیاتر بن لەمبارەیەوە.
ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق