تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا دۆخیان خراپە

ليست هناك تعليقات



رەوانەکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە لە بەریتانیا زۆر زیادی کردووە.

تەنها لە یەک رۆژدا، رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن 25% زیادی کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، زۆربەی ئەو کەسانەی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن لە بەریتانیا، خەڵکی باکووری وڵاتەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکارەکان لە بەریتانیا و سکۆتلەندا و باکووری ئیرلەندا تووندتر کراون; چاوەڕێش دەکرێت، بەم نزیکانە رێکاری تووندتر بسەپێنرێت.

پارێزگاری لەندەن ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، رێکارەکان تووندتر دەکرێن، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆی گشتی راناگەیەندرێت.

پێشبینی ئەوەش دەکات، ژمارەی حاڵەتەکان زۆر زیادتر بکەن و نەخۆشخانەکانیش فشاری زیاتریان بچێتە سەر.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif