وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵدەوەشێتەوە.

ليست هناك تعليقات


 
 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی گەمارۆی چەک لەژێر ناوی بڕیارنامەی ٢٢٣١، وتی: ڕۆژی ٢٧ ی ڕەزبەر واتا ١٧ ی ئۆکتۆبەر لە کاتژمێری ٣:١٣ خولەکی بەرەبەیانی گومارۆکانی چەک لەسەر ئێران هەڵدەوەشێتەوە.

خەتیب زادە وتی: بە پێی پەیوەستی ٥ ی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پەیوەستی ٢ ی بڕیارنامەی ٢٢٣١، پێنج ساڵ دوای پەسەند کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵدەوەشێتەوە.پێنجەمین ساڵڕۆژی پەسەند کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و ٢٧ ی ڕەزبەر ئەو ڕووداوە گرینگە ڕوو دەدات.

خەتیب زادە جەختی کرد: بەڵام گرینگترین لایەنی ٢٧ ی ڕەزبەر لە کاتژمێر ٣:١٣ خولەک بە کاتی تاران شکستی مێژوویی دووبارەی ئەمریکایە کە سەرەڕای هەموو قوڵمی و فێڵ و فریوە و یاسالادەنەکانی نەیتوانی کاری خۆی بباتە پێشەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە نیشانی دا ئەمریکا ئەوەندەش کە پاگەندە دەکات بەهێز نییە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif