بڕیارێكی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە مانگی مووچە

ليست هناك تعليقات




سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە هەرێمیش پابەندی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی عێراق بێت، بەوەش موچەی پێنج مانگی دیکەش پاشەکەوتکراوە و ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی نۆیە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوودا بڕیاریداوە، پابەندبێت بە خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەشڵێت، موچەی پێنج مانگی دیکەش پاشەکەوتکراوە و ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی نۆیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە گەنجینەکان کراوە، موچەی مانگی ٩ی ئەمساڵ بە تەمویلی ٨٢٪ـەوە ئامادەبکەن.

هەفتەى رابردووش، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، وەزارەتى دارایی راسپارد کە بە 'خۆگونجاندن' لەگەڵ بەشەبودجەى هەرێم لە بەغداوە ئامادەکاریى بۆ دابەشکردنى موچەى موچەخۆران بکات.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif