ئەمریکا دوو کەسایەتی و شەش دامەزراوەی چینی سزا دەدات

ليست هناك تعليقات



ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سزادانی دوو کەسایەتی و شەش دامەزراوەی چینی راگەیاند، بەهۆی مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان.

حکومەتی ئەمریکا ئاشکرایکرد ئەو کەسایەتی و دامەزراوە چینییانە، خراونەتە ناو لیستی رەشەوە، ئەمەش پاش کارکردنیان لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکانی بواری گواستنەوە و هاوکاریکردنی لە هەندێک حاڵەتدا، بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، دامەزراوە چینییە مامەڵەکردووەکان لەگەڵ کەشتیگەلی دەریایی هێڵی گواستنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیریسل گرووپ)، پێکهاتوون لە کۆمپانیاکانی (ریچ هۆڵدینگ گرووپ شەنگهای)، (ریچ شیپینگ لاینز)، (دیلایت شیپینگ)، (گریچ شیپینگ)، (نۆبڵ شیپینگ) و (سوپریم شیپینگ).

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاشکرایکرد، ئیریک چین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (ریچ هۆڵدینگ) و سەرۆکی کۆمپانیای دانیل، لە نێو لیستەکەدان و سزادراون.

بەهۆی دانانیان لە نێو لیستی رەشی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە، پارەکانی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانە بلۆک دەکرێن و رێگەنادرێ بە هاووڵاتیانی ئەمریکا و کۆمپانیا و بانکە ئەمریکییەکان، هیچ جۆرە مامەڵەیەکیان لەگەڵدا بکەن.

مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا گوتی "دووپاتیدەکەینەوە کە سوورین لەسەر هۆشداریدان بەهەموو ئەوانەی خاوەن بەرژەوەندین لە جیهاندا، بەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای (ئیرسیل گرووپ) دەیانخاتە بەردەم سزاکانی ئەمریکا".

سزا نوێیەکان، بەشێکی دیکەی زنجیرەی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر تاران و ئەو دامەزراوە و کۆمپانیایانەی لە جیهاندا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، پاش ئەوەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018دا بڕیاری دا تاکلایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئێران بکشێتەوە. ئەمریکا تارانی بەوە تۆمەتبارکردووە، خۆی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەدزێتەوە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif