ئه‌و كچه‌ سیخوڕه‌ى میسرى تێكشكاند‌

ليست هناك تعليقات



له‌ژیانى فاشیۆنى و رابواردنه‌وه‌، بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ مۆسادى ئیسرائیلى، مه‌ترسیدارترین سیخوڕ كه‌ به‌ میسردا تێپه‌ڕى، خاوه‌نى نازێكى زۆر بوو‌ له‌ ئیسرائیل، كارى گه‌وره‌ى بۆ میسر كرد و وڵاته‌كه‌ى له‌ شه‌ڕێكى گه‌وره‌دا تێكشكاند، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا كه‌وته‌ داوى هه‌واڵگرى میسر و لیبیا و سزادرا. 

هیبه‌ سه‌لیم
سیخوڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى مۆساد

ته‌مه‌نى ٢٠ ساڵ تێنه‌په‌ڕیبوو كاتێك نەکسەی ساڵى 1967 روویدا، له‌ خێزانێكى چینى ده‌وڵه‌مه‌ندى میسر له‌ دایك بوو له‌ گه‌ڕه‌كى ئه‌ندازیارانى قاهیره‌ ده‌ژیان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ راقییه‌كان، كاته‌كانى له‌ نادى به‌ناوبانگى جه‌زیره‌ به‌سه‌ر ده‌برد و ژیانێكى گه‌نجانه ده‌ژیا. 

به‌وپێیه‌ى باوكى بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى میسر بوو بۆ ته‌واوكردنى خوێندن ره‌وانه‌ى پاریس كرا، چووه‌ زانكۆى سۆربۆن له‌ پاریس، هیبه‌ له‌ زانكۆ شاره‌زا بوو به‌ دژایه‌تى و ره‌تكردنه‌وه‌ى سیاسیه‌تى میسر، بڕواى په‌یدا كرد كه‌ عه‌ره‌ب لاواز و تێكشكاون. 

له‌ زانكۆ كچه‌ یه‌هودییه‌كى به‌ ئه‌سڵ هۆڵه‌ندى ده‌ناسێت، ئه‌م كچه‌ یه‌هودییه‌ دواى ئه‌وه‌ى ده‌زانێت، هیبه‌ رقى له‌ میسر بۆ دروست بووه‌، وێنه‌ى ئیسرائیل له‌ پێش چاوى جوان ده‌كات، چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆییه‌كى بۆ نمایش ده‌كات، كه‌ گوزارشت ده‌كات له‌ ژیان له‌ ئیسرائیل له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتى و خۆشه‌ویستى.

كاتێك كه‌ كچه‌ یه‌هودییه‌كه‌ دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ى به‌ ته‌واوى كۆنتڕۆڵى كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكى مۆساد بۆ رێكده‌خات، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ پێشنیار ده‌كات بۆ هیبه‌ كه‌ كار له‌گه‌ڵ مۆساد بكات، بێ دوودڵى و بیركردنه‌وه‌ هیبه‌ ره‌زامه‌ندى پیشاندا، له‌و رۆژانه‌ میسر ئاماده‌بوو بۆ شه‌ڕى ئۆكتۆبه‌ر، هیبه‌ هه‌موو ژیانى خۆى ته‌رخان كرد بۆ خزمه‌تى مۆساد.

هیبه‌ بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌دات بۆ میسر، له‌و ئه‌فسه‌ره‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ پێش سه‌فه‌ر هیبه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ میسرییه‌ ناوى فاروق عه‌بدولحه‌مید فه‌قى بوو هیبه‌ له‌ فیقى نزیك بووه‌و تا ئه‌وه‌ى بڕیارى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵدا، هیبه‌ زیره‌كانه‌ ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌ى به‌كارهێنا، تا فیقى هه‌موو پلانه‌ سه‌ربازییه‌كانى بۆ شیده‌كرده‌وه‌، ته‌نانه‌ت شوێنى ته‌قاندنى موشه‌كه‌كانى له‌رێگه‌ى نه‌خشه‌وه‌ بۆ دیاریكردبوو. هه‌موو پلانه‌كانى شه‌ڕى ئۆكتۆبه‌رى ده‌ستكه‌وت، به‌وپێیه‌ى فیقى یه‌كێك بوو له‌ فه‌رمانده‌ دیاره‌كانى میسر. 

هیبه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پاریس و له‌وێشه‌وه‌ رووه‌و ئیسرائیل به‌ڕێكه‌وت، له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى ئیسرائیل گۆڵدا مائیرى بینى، ده‌یان ژه‌نه‌راڵى ئیسرائیلى پێشوازییان لێكرد، مائیر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بووان ده‌ڵێت، ئه‌و خزمه‌ته‌ى ئه‌م خاتوونه‌ پێشكه‌شى ئیسرائیلى كردووه‌، زیاتر له‌وه‌ى هه‌موو ئاماده‌بووانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ پێشكه‌شى وڵاتیان كردووه‌. 

میسر زانى كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كى دیارى سه‌ربازیى، زانیارییه‌كانى دزه‌پێكردووه‌ بۆ ئیسرائیل، بنكه‌ى موشه‌كیى میسر بۆردومانكرا، كه‌ هێشتا باڵه‌خانه‌كانى به‌ ته‌واوى ته‌واو نه‌بووبوو هه‌روه‌ها چه‌ند تۆپخانه‌یه‌ك به‌ ئامانجگیرا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌. هێشتا میسر ده‌ستى نه‌كردبووه‌وه‌ زیانى زۆرى به‌ركه‌وت و هه‌موو پلانه‌كانى ئاشكرابوون و تێكشكا. 

لیژنه‌یه‌كى سه‌ربازیى لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكرد له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكى به‌شداربوو له‌ پلانه‌كان له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ فیقى نه‌گرته‌وه‌، به‌ پشتگیرى فه‌رمانده‌كه‌ى به‌ بیانووى پاكێتى و دڵسۆزیى بۆ كاره‌كه‌ى.

دواى مانگێك له‌م لێكۆڵینه‌وانه‌، یه‌كێك له‌ چاودێره‌كانى هه‌واڵگرى میسر نامه‌یه‌كى فیقى ئاشكرا كرد كه‌ بۆ هیبه‌ى ناردبوو، هاوكات ئامێرێكى بێته‌ل ئاشكرابوو كه‌ فیقى بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هیبه‌ له‌ شوقه‌كه‌یدا ئاماده‌یكردبوو دواى گه‌ڕان و پرسیاركردنى دووروو درێژ، هه‌واڵگرى میسر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ دۆزینه‌وه‌ى ئامێره‌كه‌ له‌ شوقه‌ى تایبه‌تى فاروق فیقى ئامێره‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان فیقى و هیبه‌ى تێدا رێكخرابوو. 

دواى چه‌ند كاتژمێرێك فه‌رمانى گرتن بۆ فیقى ده‌رچوو له‌ میانى لێكۆڵینه‌وه‌یدا دانى نا به‌ هیبه‌دا كه‌ ئه‌و له‌ پاریسه و زانیارییەکانی بەو داوە‌، به‌ نه‌هێنى پرۆسه‌ى دادگاییكردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو فه‌رمانى له‌ سێداره‌دانه‌كه‌ى له‌رێگه‌ى گوله‌ بارانكردنه‌وه‌ به‌ نهێنى جێبه‌جێكرا. 

راسته‌وخۆ پلان دانرا بۆ ده‌ستگیركردنى هیبه‌، هاوكات هه‌ماهه‌نگى كرا له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى لیبیا چونكه‌ باوكى له‌ لیبیا كارى ده‌كرد، له‌رێگه‌ى باوكییه‌وه‌ فشار له‌ هیبه‌ كرا بۆ ئه‌وه‌ى بێته‌ لیبیا، باوكى له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى لیبیا ده‌خه‌وێنن و چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى پێوه‌ ده‌كه‌ن و پێى ده‌ڵێت، كه‌ باوكى زۆر ناساغه ‌و پێویسته‌ سه‌ردانى بكات و داواى هیبه‌ ده‌كات. 

پلانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو هه‌واڵگرى میسر و لیبیا توانییان هیبه‌ رابكێشنه‌ لیبیا، تیمێكى هاوبه‌شى هه‌واڵگرى میسرى و لیبیى چاوه‌ڕێیان كرد، هیبه‌ هه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌ خۆى له‌ به‌رده‌م ئه‌فسه‌رانى هه‌واڵگرى بینییه‌وه‌، ده‌ستگیركراو ره‌وانه‌ى قاهیره‌ كرایه‌وه‌.

ئیسرائیل فشارى زۆرى كرد بۆ ئازادكردنى هیبه‌، به‌ڵام میسر زۆر به‌ نه‌هێنى پرۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنى به‌ڕێوه‌برد، ته‌نانه‌ت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى میسرى كرد و داواى ئازادكردنى هیبه‌ى كرد، به‌ڵام ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكى ئه‌و كاتى میسر گوتى، كه‌ كه‌ له‌سێداره‌یان داوه‌و ئه‌و مه‌له‌فه‌ كۆتایى هاتووه‌. ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق