ئەم وڵاتە تیكتۆكی قەدەغە كرد

ليست هناك تعليقات



پاکستان بە پاساوی ناوەڕۆکی "بێئابڕوویی و بێڕەوشتی" بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیتۆکی قەدەخەکرد.

رێکخەری بەشی پەیوەندیەکانی پاکستان رۆژی هەینی 2020/10/09 راگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکی راگەیاند و دەڵێت، لەبەر ئەوەیە کە ئەو بەرنامەیە شکستی هێناوە لە فلتەرکردنی ناوەڕۆکی "بێڕەوشتی و بێئابڕووی."

ئەو بڕیارەی پاکستان زەبرێکی دیکەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک کە لە سەرتاسەری جیهاندا بە رێژەیەکی بەرچاو ناوبانگی بەرزبووەتەوە.

دەسەڵاتی پەیوەندیکردنی پاکستان (پی تی ئەی) دەڵێت، "بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانەوە بووە لە بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و لە دژی ناوەڕۆکی بێڕەوشتی لە ڤیدیۆکاندا."

پی تی ئەی دەڵێت، ئەگەر تیکتۆک رێکارێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی نێوەڕۆکی نایاسایی بگرێتەبەر، بە بڕیاری قەدەخەکردنەکەدا دەچنەوە.

تیکتۆک رایگەیاندووە، "لەو بازاڕانەی بە بەرنامەکەی تێدا بەکاردەهێنرێت پابەندی پەیڕەوکردنی یاسایە."

هەروەها تیکتۆک ئاماژەی بەوە داوە، ئەوان لەگەڵ پی تی ئەی لە پەیوەندیی بەردەوامدا بوون و لە کارکردنیش لەگەڵیان بەردەوام دەبن.

کۆمپانیا چینییەکە باس لەوە دەکات کە ئەوان بە هیوان بگەنە ئەنجامێک کە یارمەتییان بدات بەردەوام بن لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی چالاک و داهێنەری ئۆنلاین لە وڵاتدا.

تیکتۆک کە لە لایەن کۆمپانیای "بایتدانسی" چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، توانیی لە ماوەیەکی کەمدا نێوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدا بکات، ئەوەش بە هاندانی بەکارهێنەرانی گەنج و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت.

ئەو ناوبانگە خێرایەی تیکتۆک لە ماوەیەکی کورتدا وایکرد کە ژمارەیەک لە وڵاتان سەرنجی خۆیان لەبارەی ئاسایش و تایبەتمەندییەکانیانی ئەو بەرنامەیە و پەیوەستبوونی بە وڵاتی چینەوە دەرببڕن.

تیکتۆک لە مێژە نکۆڵی دەکات لەوەی کە لینکەکانی لەگەڵ چین نیگەرانیی ئەمنی لە وڵاتانی دیکە دروست بکات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif