هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئاشكرایكرد، له‌دوای ماوه‌یه‌ك له به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌سه‌ر پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، میكانیزمێك سه‌باره‌ت به شێوازه‌كانی دابه‌شكردن، له‌نێوان توركیا و یۆنان‌دا پێكهێنراوه و ئەو دوو وڵاتە لەسەری کۆکن.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ناتۆدا، ئاماژه به‌وه كراوه له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا و یۆنان له باره‌گای سه‌ره‌كیی ناتۆ، میكانیزمی دووقۆڵی سه‌باره‌ت به شێوازه‌كانی دابه‌شكاری له 1ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، پێكهێنراوه.
ئامانج له میكانیزمه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی روودانی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. له چوارچێوه‌ی میكانیزمه‌كه‌دا هێڵێكی په‌یوه‌ندیی به‌په‌له كه دابه‌شكردنی ئاسمانی و ده‌ریایی له‌نێوان توركیا و یۆنان‌دا ئاسانده‌كات، دروستده‌كرێت.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا بۆچوونی یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، جێكراوه‌ته‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به پێكهێنانی میكانیزمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌كرێت ئه‌مه له سایه‌ی "هه‌وڵه بنیاتنه‌رانه‌كانی دوو هاوپه‌یمانیی پڕ به‌های ناتۆ" ئه‌نجامبدرێت.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاندووه "ره‌نگه ئه‌م میكانیزمه ئه‌منییه هاوكاربێت له‌وه‌ی رێگه بۆ هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ناكۆكییه‌كان، خۆشبكات. ئاماده‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتریشی پێبده‌ین. به‌رده‌وام ده‌بم له‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدا بم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی هاوپه‌یمان".
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ی شانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا و یۆنان له‌باره‌ی بنه‌ما گشتییه‌كان، تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هاتووەتە ئاراوه، راشیگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێكردنی ورده‌كارییه‌كانی هاوئاهه‌نگیكردن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو، رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجامده‌درێت".
تورکیا رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2020 رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سرووشتی لە دەریای سپیی ناوەڕاست، کەشتیی "ئۆروچ رەئیس" و دوو کەشتیی دیکەی یارمەتیدەری ناردووەتە باکووری دەریای سپیی ناوەڕاست. لەو کاتەشەوە ئەنقەرە سێ جار ماوەی گەڕان و پشکنینی کەشتییەکانی لەو ناوچەیە درێژکردووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق