بزووتنەوە ڕابەرێكی نوێ هەڵدەبژێرێت

ليست هناك تعليقات


كاندیدێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ كۆنگرەی 12 ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرە تەواو بووە و كۆنگرە ئەگەر ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا ڕێگە بدات ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2020 كۆنگرە دەبەسترێت، دەشڵێت ،” بەپێی پەیڕەو ڕابەری ئێستا ناتوانێت خۆی كاندی بكاتەوە”.

سەعد مەلا عەبدووڵا گوڵپی ، كاندید بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی بزووتنەەی ئیسلامی لە كۆنگرەی 12 بە خەڵكی ڕاگەیاندوە، وەك ئەوەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2020 كۆنگرەی 12 هەمی بزوتنەوەی ئیسلامی دەبەسترێت هەڵبەتە ئەگەر ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا ڕێگر نەبێت و حكومەت مۆڵەتی لەو جۆرە كۆبونەوەیە بدات .

وتیشی ،”هەموو ئامادەكارییەكانی تایبەت بە كۆنگرە تەواو بووە و بەهۆی ئەوەی ڕابەری ئێستا لە ماوەی ڕابردوودا دوو خول ڕابەرایەتی كردووە بۆ ئەم كۆنگرەیە ناتوانێت خۆی كاندی بكاتەوە و كەسێكی دیكە خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكات”.

ڕاشیگەیاند ، لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە هەموو ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە و هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ دواخستنی كۆنگرە، هەموو ئەگەرەكان ئەوەن كە لە شاری هەولێر كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوە بچێت.

ئاشكراشیكرد، لەماوەی ڕابردوودا بەشێكی زۆر لە كادیر و پێَشمەرگەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لە دەستداوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەكە دەبێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق