زۆر جار خەڵک تووشبوونی بە کۆرۆنا و تووشبوونی بە نەخۆشییە درمییەکانی دیکە تێکەڵ دەکات.
پسپۆڕان نیشانەیەکی کۆرۆنایان دیاریکردووە، کە بە تەواوی دڵنیات دەکاتەوە لەوەی تووشی کۆرۆنا بوویت نەک نەخۆشییەکی دیکە.
کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی دیکە چەند نیشانەیەکی هاوشێوەیان هەیە، وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، کۆکە، بێهێزیی، قورگ ئێشە، تەڕبوونی لووت، ئازاری ماسوولکە، ئازاری جەستە، سەرئێشە، رشانەوە و سکچوون.
تاکە نیشانە کە کۆرۆنا لە نەخۆشییەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، لەدەستدانی هەستی تام کردن و بۆنکردنە کە لە نەخۆشییەکانی دیکە نییە، ئەمەش بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاری رۆژنامەی نیویۆرک تایمز.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەی گەڕانەوەی تام و بۆن لە هەر تووشبووییەکی کۆرۆنا جیاوازی هەیە.
چەند توێژینەوەیەکی دیکەش ئاشکرایانکردووە، دەکرێت“هەناسە تەنگیش” وەک نیشانەیەکی جیاکەرەوەی کۆرۆنا بناسرێنێت، بەڵام ئەمە هێشتا بە تەواوی نەسەلمێنراوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق