کەجەکە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگال رەتدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە راگەیێندراوێکی لەبارەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شنگال بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە رێککەوتنەکە بە بەشداریی خۆبەڕێوەبەریی شنگال بێت، "بەپێچەوانەوە جێگەی قبووڵ نییە". 

لە راگەیێندراوی کەجەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پشتیوانی لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی خۆسەریی دیموکراتی شنگال دەکەن کە تێیدا رایانگەیاندبوو، "ئاگایان لە رێککەوتنەکە نییە و بڕیارەکان لە دەرەوەی ویستی ئەوانەوە دراون 


حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەکە دەکات و دەبێت کۆتایی بە بوونی پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانە بێت کە پەیوەندییان پێوەیەتی. 

کەجەکە راشیگەیاندووە، ئەو رێککەوتن و چاوپێکەوتنانەی جێگە بۆ ئەنجوومەنی خۆسەری دیموکراتی شنگال و گەلی شنگال ناکەنەوە، "بە واتای پشتگوێخستنی ئیرادەی کۆمەڵگەی کوردی ئێزدیی شنگال دێت".


کەجەکە رێککەوتنەکەی بە "شاراوە" ناوبردووە، دەشڵێت، گەریلاکانی هەپەگە دوای ئەوەی "کۆمەڵگەی ئێزدییان" لە فەرمانی قڕکردن رزگارکردووە، پاراستنی ئاسایشی شنگالیان رادەستی یەبەش و یەژەشە کردووە کە پێکهاتوون لە دانیشتووانی ئێزدیی هەرێمەکە". 

کەجەکە ئەوە بە نەنگی ناودەبات کە رێککەوتنەکە لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچووە و ئەوان لایەنی رێککەوتنەکە نەبوون، دەڵێت "ئەو رێککەوتن و چاوپێکەوتنانەی لەپشت دەرگە داخراوەکان و بە دیپلۆماسییەکی شاراوە و بە شێوازی 'کردم و روویدا' بەو واتایە دێت کە لە دوارۆژیشدا فەرمان و کۆمەڵکوژیی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا بەردەوام دەبێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق