کێ براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رادەگەیەنێت؟

ليست هناك تعليقات



زۆرێک وایدادەنێن براوە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاتێک دیاریدەکرێت، هەر کە کاندیدی دۆڕاو وتاری شکستهێنان پێشکەشدەکات، بەڵام راستییەکە ئەوەیە بە فەرمی راگەیاندنی براوەی سەرۆکایەتی پرۆسەیەکە چەند مانگێک دەخایەنێت و هەتا مانگی یەک تەواو نابێت، لە بنەڕەتدا پرۆسەکە ئەمەریکاییەکان دەنگ بۆ نوێنەران دەدەن و نوێنەرەکانی دەنگ بۆ سەرۆکیش دەدەن، پاشان کۆنگرێس براوە رادەگەێنێت.

رۆژی هەڵبژاردنەکە ئەو نوێنەرانە هەڵدەبژێردرێن، ئەو رۆژە لە مانگی ١٢دا و تیایدا نوێنەرەکان کۆدەبنەوە و دواتر دەنگ بۆ سەرۆک دەدەن، پاشان لە رۆژێکی مانگی یەکدا کۆنگرێس ئەو هەڵبژاردنە پەسەند دەکات .

جگە لە دەستەی هەڵبژاردن کە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پشتڕاستدەکات، ئەنجومەنی پیران و خانەی نوێنەران و ئەرشیفی نیشتمانیش پشتڕاستی دەکەنەوە، ئەم پرۆسە چوار مانگییە لە دەرئەنجامی سازشێک بوو لە نێوان دامەزرێنەرانی وڵات، ئەوانەی قایل نەبوون بەوەی کە متمانە بە دەنگدەران بکرێت هەتا رابەرێکی شایستە هەڵبژێرن.

ئەمە یەکەم جار دروستکرا چونکە ئەو متمانەیە بە هاوڵاتیان نەبوو هەتا ئەو بڕیارە بدەن ئەمەش بە وتەی "ئەیمی دەیسی" بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئینستیتوتی ساین بۆ سیاسەت لە زانکۆی ئەمەریکایی، دامەزرێنەرانی ئەمەریکا بڕوایان بەوە نەبوو، کە هاوڵاتیانی ئەمەریکا دەبێت راستەوخۆ سەرۆک و جێگرەکەی هەڵبژێرن، بەڵام نەشیانویست کە دەسەڵات بۆ هەڵبژاردن تەنها بدرێتە کۆنگرس.

رەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنا پرۆسەی هەژمارکردنی دەنگەکان ئاڵۆزبکات

پسپۆڕانی هەڵبژاردن پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران ئەوانەی پێشبینیدەکرێن دەنگ لەڕێی پۆستەوە بدەن، بەو هۆیانەوە ژماردنی دەنگەکان ماوەی زیاتری پێبچێت، لەوبارەوە، "لییا مێڕیڤاکی" یاریدەدەری پرۆفیسۆر بۆ سیاسەتی ئەمەریکایی لە زانکۆی ستانی میسیسیپی دەڵێت، ئەمانە رێکاری یاسایین و دەبێت پەیڕەو بکرێن، دەشڵێت، "فشارکردن بۆ دواخستنی راگەیاندنی سەرۆک بۆ دوای شەوی راگەیاندنی، پەشۆکاویی زیاتر دەخوڵقێنێت و بێمتمانەیش دروستدەکات و ئەگەریش هەیە زۆرێک لە خەڵک سکاڵا لەسەر ویلایەتەکان بکەن بۆ قەرەبووی دارایی لەبەرئەوەی ئەو خەڵکانە پێشبینی دەکەن دەرئەنجامەکە لە شەوی هەڵبژاردنەکەدا رابگەێندرێت، جا ئەمەش کاری بەرپرسانی هەڵبژاردن و ویلایەتەکان سەختتر دەکات لەو دەمەی هەوڵدەدەن پرۆسەکە شەفاف و دادپەروەرانە بێت."

هەر کە پەنجا ویلایەتەکە و ناوچەی کۆڵۆمبیا و پسوڵەی دەنگەکانی ئەوانەی لە بنکەکانی دەنگدان دەنگیان داوە و ئەوانەشی لەڕێی پۆستەوە هەژماردەکرێن، فەرمانڕەوای هەر ویلایەتێک لیستێکی نوێنەران دروستدەکات، کۆپی ئەم لیستە بە بەڵگەنامەی پشتڕاستکردن دەناسرێت، دواتریش نوێنەرەکان لە پایتەختی ویلایەتەکانیان کۆدەبنەوە و نوێنەرانی ناوچەی کۆڵۆمبیاش لە واشنتن کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی بەفەرمی دەنگبدەن بۆ سەرۆک و جێگرەکەی .

نوێنەرانی هەریەک لە ویلایەتەکان بەڵگەنامەکانی دەنگ تەواو دەکەن و پاشان رەوانەی ئەنجومەنی پیران و ئەرشیڤی نیشتمانی و بەرپرسانی ویلایەتەکانیشی دەکەن، بەتەواو بوونی ئەم پرۆسەیە دەستەی هەڵبژاردن ئەرکی دیکەی نامێنێت هەتا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو.

دوایین هەنگاوی پرۆسەکە لە ٦ی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١دا دەبێت کاتێک کۆنگرێس کۆدەبێتەوە بۆ هەژمارکردنی دەنگی نوێنەران و بە فەرمی براوەی سەرۆکایەتی پشتڕاست دەکات .

ئەم پرۆسەیە وەک رێوڕەسمێکی نەریتییە، بەڵام دەکرێت نارەزایش هەبێت، بەڵام هێشتاش نازانرێت، ئایا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ ناڕەزایی پێشکەش دەکرێت یان نا، بەڵام لەبارەی ئەنجامدانی ساختەکاری لە دەنگدان لە رێی پۆستەوە ترەمپ بەردەوام بانگەشەی بێپاڵپشتی راگەیاندووە.

"ئەیمی دەیسی" بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئیستیتوتی ساین بۆ سیاسەتی لە زانکۆی ئەمەریکایی دەشڵێت، بە هزری من گەورەترین پرسیار ئەوەیە، کە ئایا دەنگدەران چۆن هەست دەکەن ئەو کاتەی لە رۆژی هەڵبژاردندا دەنگ دەدەن، ئەوە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوەیە لەبارەی ئەوەی، ئایا کێ نوێنەرایەتیان دەکات؟

"دەنگی ئەمریکا


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif