سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری خوێندنی باڵا

ليست هناك تعليقات


لەمیانی پێشوازیکردنی لە وەزیری خوێندنی باڵا سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی زامنکردنی ئاستی زانستی زانکۆکان و گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١٠/١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نەبیل کازم عەبدولساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەجتیکردەوە لە پێویستی تەواوکردنی پێداویستییەکانی ساڵی خوێندنی نوێ و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهات و ئاڵنگارییەکان کە پەتای کۆرۆنا سەپاندویەتی لەبەردەم پەیوەندیکردن و گرتنەبەری باشترین رێوشوێنی خۆپارێزی لە پەتاکە و زامنکردنی ئەوەی هیچ کاریگەریەک لە ئاستی زانستی ناکات لەم دۆخەی کە جیهان رووبەرووی دەبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لەگرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی ئەکادیمی و زامنکردنی پارێزگاری لە سەربەخۆی خوێندنی زانکۆکان و سودوەرگرتن لە توانا زانستی و خوێندکارە سەرکەوتووەکان و کردنەوەی دەرگای هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و سود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزاییە نێودەوڵەتییەکان لەو رووەوە لە پێناو ئەوەی زانکۆکانی عێراق بگەنە ئاستێک کە بەراوردی دەوڵەتانی جیهان بکرێت.

لەلای خۆیەوە وەزیر نەبیل کازم عەبدولساحب، سوپاسی پێشنیارەکانی سەرۆک کۆماری کرد و وردەکاری لەبارەی کار و پلانی داهاتووی وەزەراتەکەی و ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی کەرتی خوێندن دەبێتەوە لە وڵات خستەروو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif