جوانترین سەردانی نیوەشەو و خەڵاتی نۆبڵ

ليست هناك تعليقات


 
جوانترین دەرگەلێدان لە نیوەشەودا ئەوە ناونیشانی ئەو دەنگدانەوەیە بوو کە لە سۆشیال میدیا لەبارەی براوەی نۆبڵی ئابووری دەگوترێت، چیرۆکەکەش بەمشێوەیەیە.

پۆڵ میڵگرۆم و رۆبەرت ویڵسن دوو زانای بواری ئابووریین لە ئەمریکا پێکەوە بە هاوبەشی نۆبڵی ئابوورییان بەدەستهێنا، هەردووکیشیان دراوسێن، پێش بەرەبەیان ویڵسن و خێزانەکەی دەزانن بە هاوبەشی لەگەڵ میلگرۆم بوونەتە خاوەنی نۆبڵی ئابووری، بەڵام میڵگرۆم هیچ ئاگاداری ئەو بردنەوەیە نییە.

ویڵسن و خێزانەکەی لە نیوەشەودا دەچن لە دەرگەی پۆڵ میڵگرۆم دەدەن و پێی دەڵێن براوەی نۆبڵی ئابووری بۆ 2020، هەردووکیان لە کامێرای چاودێرییەوە دەردەکەون ، رۆب ویڵسن دەڵێت: "پۆڵ ئەوە منم ویڵسن، بووی بە براوەی نۆبڵ، هەوڵیاندا پێت بگەن، بەڵام پێدەچێت ژمارەی مۆبایلەکەت نەزانن".

پاشان میڵگرۆم دەڵێت "واو زۆر باشە" ، هاوژینی رۆبیش بەپێکەنینەوە دەڵێت دەتوانی وەڵامی تەلەفۆنەکەت بدەیتەوە؟

میڵگرۆم بۆ بەیانییەکەی چیرۆکەکە بەم شێوەیە باس دەکات و دەڵێت جوانترین سەردان بووە لە نیوەشەودا، مۆبایلەکەشی بێدەنگ کردووە و هیچ پەیوەندییەکیشی بۆ نەهاتووە و پێی بڵێن براوەی خەڵاتی نۆبڵی."

هەردوو زانا ئەمریکییەکە دوای زیادکردنی کۆمەڵێک رێکار و رێنمایی لە بواری مەزاد خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا، بەجۆرێک ئەو کارانەی ئەوان کردوویانە سوودی بۆ فرۆشیار و کڕیار هەیە لە هەموو بوارەکاندا لە جیهاندا.

هەردوو زانا ئەمریکییەکە لە زانکۆی ستانفرۆدی ئەمریکین، وەکو لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ دەڵێن: "مەزادەکان لە هەموو شوێنێک ئاڵۆزبوون و کاریگەریان لەسەر ژیانی رۆژانەمان هەیە.

براوەی ئەمساڵی زانستی ئابووری پۆڵ میڵگرۆم و رۆبەرت ویڵسن، توانیویانە تیۆرێک لەبارەی مەزاد پەرەپێبدەن و نموونەی دیکەی مەزادیان داهێناوە بەجۆرێک سوودی هەم بۆ فرۆشیار و هەمیش بۆ کڕیار و باجدەران هەیە لە جیهاندا.

نۆبڵی ئابووری بەهاکەی 10 ملیۆن کرۆنی سوێدییە، کە دەکاتە ملیۆنێک و 140 هەزار دۆلاری ئەمریکی، هەرچەندە خەڵاتەکە یەکێک نییە لە 5 خەڵاتە سەرەکییەکەی ئەلفرێد نۆبڵ کە لە ساڵی 1895وە دابەش دەکرێن، بەڵام بانکی ناوەندی سوێسری بۆ یەکەمجار ئەو خەڵاتەی لە ساڵی 1969 دابەشکرد، دوایین خەڵاتی نۆبڵیشە لە زنجیرەی خەڵاتەکانی نۆبڵ بۆ 2020، خەڵاتەکانی نۆبڵ لە بوارەکانی پزیشکی، فیزیا، کیمیا، ئەدەب، ئاشتی هەفتەی رابردوو دابەشکران .

گفتوگۆی نێوان هەردوو دراوسێیەکە لە پێش دەرگا:

ویڵسن: پۆڵ.. منم رۆب ویڵسن، بەڵێ خەڵاتی نۆبڵت بردووەتەوە
هەوڵیاندا پێتبگەن، بەڵام نەیانتوانیوە، رەنگە ژمارەی تەلەفۆنەکەت نەزانن

هاوژینی ویڵسن: ئێمە ژمارەی تۆمان پێدان

پۆڵ میڵگرۆم: واو زۆر باشە

هاوژینی ویڵسن: وەڵامی تەلەفۆنەکەت دەدەیتەوە؟

رۆب ویڵسن: دەبێت وابکەی بتوانن پەیوەندیت پێوەبکەن.. گوێم لێت نییە.

رۆب ویڵسن: دەنگی ئەو سپیکەرە دەپچڕێت، ناگاتە من.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif