پەروەردەی سلێمانی بایکۆتی دەوامی کرد

ليست هناك تعليقات


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامی راگەیاند و هۆکارەشی بۆ دواکەوتنی مووچە گەڕاندەوە.

عومەر محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی  راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا دەوام نەکات و ئەمڕۆش چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم دەرگای داخست، چونکە نزیکەی 50 رۆژە مووچە وەرنەگیراوە.

مامۆستا و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریانداوە تاوەکو مووچەیان پێنەدرێت، دەست بە دەوام نەکەنەوە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif