کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دەست کەوتووە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان) و دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکەن. لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەشدارە.
دوایین جار کە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ و پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو.
پاش کۆبوونەوەکە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بۆ تەشەنەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد "مهترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و ههڕهشهى ڕاستهقينهى بۆ سهر ههرێمى كوردستان، عێراق و ناوچهكه ههيه".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق