ڤینگەر وەڵامی لێدوانەکەی مۆرینهۆ دەداتەوە

ليست هناك تعليقات



دوای ئەوەی ئارسن ڤینگەر کتێبێکی نوێ لەسەر ژیانی وەرزشی خۆی بڵاو دەکاتەوە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ڕۆژنامەنووسێک پرسیار لە مۆرینهۆ دەکات دەڵێت بۆچی ڤینگەر لە کتێبەکەی ناوی تۆی نەهێناوە، مۆرینهۆ بە شێوازێکی سەیر وەڵامی دەداتەوە، ئەمڕۆ ڤینگەر وەڵامی مۆرینهۆ دەداتەوە 

ڤینگەر بۆ کەناڵ چوار پڵەس دەڵێت، ئەو هەمیشە نیگەرانە لەگەڵ من، ئەو واز لە گاڵتەجاریە ناهێنێت بەردەوامە لەسەر ئەو کارە، وا هەست دەکەم لە باخچەی منداڵانم، بەڵام ئەوە بەشێکە لە کەسایەتی ئەو 

مۆرینهۆ پێشتر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسەکە گوتی، بۆچی ڤینگەر باسی من بکات لە کێتبەکەی کاتێک لە 12 یان 14 یاریی نەیتوانیوە لە من بباتەوە، ئەو کتێبە شانازی خۆیەتی باسی سەروەریەکانی خۆی دەکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif