ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای سەردانیكردنی كۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر، رایگەیاند، ھەڵوێستی فەرمیی پەرلەمان و خەڵكی كوردستانیان گەیاندە حكومەتی فەرەنسا و سەرۆكی فەرەنسا.
گوتیشی: لهو سهردانهدا سوپاسی خۆمان گهیانده وڵاتی فهرهنسا، كه له ماوهی 100 ساڵی رابردوودا پشتیوانی گهلی كوردیان كردووه.
هێمن ههورامی جەختیشی كردەوە، پشتیوانی فەرەنسا بۆ ھەرێمی كوردستان گرنگە.
ئاماژەی بەوەش دا، ھەموو ئەو لێدوانانە سەركۆنە دەكەین كە پێكەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی كوردستان دەخەنە مەترسییەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق