کڵۆپ هەڕەشەیە بۆ سەر زیدان

ليست هناك تعليقات




راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، باس لەوە دەکەن کە ئەگەری ئەوە لەئارادایە یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ببێتە هۆکاری بێبەشکردنی زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەدەستهێنانی تواناکانی یاریزانێک، کە دەمێکە کردوویەتی بە ئامانجی.


وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت و یەکەم بژاردەیشی ریال مەدریدە بۆ چوونە ریزەکانی، بەڵام ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەگەڵ کڵۆپ هەیەتی لەوانەیە ببێتە هۆکاری ئەوەی ئێمباپێ بڕیارەکەی بگۆڕێت و لیڤەرپوول لەجیاتی ریال مەدرید هەڵبژێرێت.

شاراوە نییە کە ئێمباپێ هەمیشە خەونی ئەوەیە یاری بۆ ریال مەدرید بکات، تەنانەت ئۆنای ئێمرێی راهێنەری ئیسپانی، دەڵێت "ئەوکاتەی راهێنەری پاریس سانجێرمان بووم ناچاربووم رازی بکەم لە پاریس سانجێرمان نەڕوات".


کیلیان ئێمباپێ و یۆرگن کڵۆپ



ئەو کۆنە راهێنەرەی کیلیان ئێمباپێ، هەروەها دەڵێت "کاتێک لە پاریس بووین، ئێمباپێ زۆر بە پەرۆش بوو بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی ریال مەدرید، بەڵام من نەمدەویست ئەو بڕوات، لەگەڵ باوکیدا قسەم کرد، چونکە یاریزانەکە سووربوو لەسەر رۆیشتن بۆ ریزەکانی ریال مەدرید".

رۆژنامەکانی بەریتانیاش، دەڵێن "کیلیان ئێمباپێ سوورە لەسەر رۆیشتن بۆ ریزەکانی ریال مەدرید، تەنانەت ئامادەیە مووچەکەیشی کەم بکاتەوە لەپێناو یاریکردن بۆ تیپەکەی زینەدین زیدان، کە هەمیشە بە مامۆستای خۆی دەزانێت".

ئەو سەرچاوانە، دەشڵێن "تاکە هەڕەشە لەسەر بەدیهاتنی ئەو ئامانجەی زیدان و ریال مەدرید ئەو پەیوەندییە بەهێزەیە کە لەنێوان یۆرگن کڵۆپ و کیلیان ئێمباپێدا هەیە، چونکە لیڤەرپوولیش ئەوی کردووەتە ئامانج و خۆیشی رەتینەکردووەتەوە کە بچێتە لیڤەرپوول و تەنانەت زۆرجاریش پەسنی کڵۆپ و لیڤەرپوول دەدات".

لەنێو یانەکانی پرێمەرلیگدا، بێجگە لە لیڤەرپوول، یانەی مانچێستەر یونایتدیش هەوڵ بۆ کڕینی کیلیان ئێمباپێ دەدات، بەڵام بێگومان دەرفەتی رێدز زۆرترە لە دەرفەتی شەیتانە سوورەکان.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif