ئەم وڵاتە زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەر وەردەگرێت

ليست هناك تعليقات



حكومەتی كەنەدا ئاشكرایكرد، پلانیان هەیە لە دو ساڵی داهاتودا پێشوازی لە زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەر بكەن، ئەوەش دوای ئەوەی لەمساڵدا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ژمارەیەكی كەمی پەنابەر رویان لەو وڵاتە كردوە.

 ماركۆ منديسينۆ، وەزیرى کۆچى کەنەدا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند"وڵاتەکەمان ئامادەیە پێشوازى لە یەك ملیۆن و (200) هەزار پەنابەر بکات لەماوەى نێوان (2021) بۆ (2023) بە واتاى زیادکردنى نزیکەى (200) هەزار پەنابەر لە ئامارى پێش کۆرۆنا."

ئەوەشی خستەڕو: لە ئەمساڵدا تەنها ژمارەیەکى کەمى پەنابەر رویان لە وڵاتەکە کردوە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و داخستنى سنورى وڵاتانەوە و پێشبینیشی كرد لە ساڵى داهاتودا دۆخەکە بگەڕێتەوە بارى ئاسایی خۆى.

هەروەک کەنەدا ئامادەیی خۆى پیشانداوە کە مافى مانەوەى هەمیشەیی بداتە کرێکارانى کاتى و داواکارانى مافى پەنابەر و خوێندکارانى بیانى لەو وڵاتە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق