په‌رله‌مانی كوردستان پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی خسته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌

ليست هناك تعليقات


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە نووسراوێکدا بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و دەڵێ: "بۆ دانیشتنی ژمارە 9ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ رۆژی سێشەممە رێککەوتی 27.10.2020 لە کاتی دیاریکراو ئامادەبن".

لە خشتەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان:

یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسایانە:

1 - پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان.

2- پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان.

دووەم: دانانی پەرلەمانتار عومەر عەبدوڵڵا لە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری.

سێیەم: گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەکانی سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەپێی حکومی ماددەکانی 70 و 71 و 73 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق