بڵێسە جبار فرمان: لەپەرلەمانی کوردستان کەمترین قسە لەسەر شەپۆلی نوێی کورۆنا کرا

ليست هناك تعليقات



بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری عێراق، لە هەژماری خۆی ڕایگەیاند: بەپێی پێشبینی دکتۆرەکان لە زستاندا رووبەڕووی شەپۆلێکی قورستر دەبینەوە. تکایە لە ئێستەوە لەسەر خۆپارێزی خۆتان رابێنن. دەمامک بەکاربێنن.

لە درێژەت بابەتێكدا بە ناونیشانی ( جیهان لە بەردەم شەپۆلێكێكی نوێی كرۆنادایە) دەنوسێت: پارێزگاکانی کوردستان بەبەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی عیراق زۆرترین رێژەی کوچکوردوانیان ھەیە بەھۆی کورۆناوە.

دەقی نوسینەكەی بڵێسە جەبار فەرمان

راستە کە رێژەی تووشبوان زۆرە وە ھەروەھا زۆرێک لە توشبوان ناچن بۆ نەخۆشخانە و لە ماڵەوە خۆیان چارەسەر ئەکەن و بەم شێوەیە ئاماری دروستی توشبوانمان لەبەردەست نیە، بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەو رێژە زۆرەی کۆچکردوان مایەی نیگەرانی زۆرن.

بەداخەوەکە لەپەرلەمانی کوردستان کەمترین قسە لەسەر ئامادەکاریەکان بۆ شەپۆلی نوێی کورۆنا کرا.

بەپێی پێشبینی دکتۆرەکان لە زستاندا رووبەڕووی شەپۆلێکی قورستر دەبینەوە. تکایە لە ئێستەوە لەسەر خۆپارێزی خۆتان رابێنن. دەمامک بەکاربێنن.

هیوادارم هەرێمەکەمان پارێزراو بێ لەگشت ناخۆشیەک و ھەموولایەکتان تەندروست بن

داواکارم خۆتان بپارێزن



 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif