لاوازترین سوپا..ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌ چه‌ند خوله‌كێك داگیر ده‌كرێن‌

ليست هناك تعليقات


پێگه‌ى گلۆباڵ فایر پاوه‌رى ئه‌مه‌ریكى تایبه‌ت به‌ كاروبارى سه‌ربازیى، له‌ بوارى ریزبه‌ندى و هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى سه‌ربازیى وڵاتان، به‌ پشت به‌ستن به‌ په‌نجا پێوه‌رى جیاواز، تواناى سوپاى وڵاتان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ١٠ لاوازترین سوپاى له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو دونیا جێگیر كردووه‌. 


ئه‌و پێگه‌یه‌ له‌ رووى هێز، ژماره‌ى ئه‌ندامانى سوپا، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ سوپا ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕ، جۆرى چه‌ك، سروشتى جوگرافى وڵاته‌كه‌، سه‌رچاوه‌ى سروشتى، بوودجه‌ى به‌رگرى، ژماره‌ى دانیشتووان، چه‌كى ئه‌تۆمى و چه‌ند هۆكارێكى تر. لیستى چه‌ند وڵاتێكى ریزبه‌ندیى كردووه‌ كه‌ به‌ چه‌ند خوله‌كێك داگیر ده‌كرێن.

كۆمارى ئه‌فریقاى ناوه‌ڕاست

ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌فریقا، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌گاته‌ نزیكه‌ى پێنج ملیۆن و نیو ژماره‌ى سه‌ربازانى سوپا چوار هه‌زار سه‌ربازه‌، سوپاكه‌ ته‌نها شه‌ش فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ كه‌ هیچ كام له‌ فڕۆكه‌كان شه‌ڕكه‌ر نییه‌، هه‌روه‌ها ته‌نها چوار ده‌بابه‌یان هه‌یه‌، ٧٩ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى هه‌یه‌.

له‌سه‌ر ئاستى هێزى ده‌ریایى خاوه‌نى هیچ هێزێك نییه‌، بوودجه‌ى به‌رگریى وڵاته‌كه‌ى له‌ ١٢ ملیۆن و نیو دۆلار تێناپه‌ڕێت.

گابۆن 

ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى رۆژئاواى ئه‌فریقا ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ى ملیۆنێك و ٨٠٠ هه‌زار كه‌سه‌، ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى سوپاى وڵاته‌كه‌ له‌ پێنج هه‌زار سه‌رباز تێناپه‌ڕێت، ٣٣ فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و ته‌نها شه‌ش فڕۆكه‌یان شه‌ڕكه‌ره‌، هیچ زرێپۆشێكى نییه‌ ٢٨٠ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچى وڵاتێكى ده‌ریاییه‌ به‌ڵام ته‌نها یه‌ختى چوپى هه‌یه‌.

لاوس 

ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌گاته‌ شه‌ش ملیۆن و نیو ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له‌ ١٣٠ هه‌زار سه‌رباز تێناپه‌ڕێت، ٦٤ فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و هیچ كام له‌ فڕۆكه‌كان شه‌ڕكه‌ر نین، هیچ ده‌بابه‌یەكى نییه‌ و ٣٨٩ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى هه‌یه‌، سوپاى لاوس ٧٩ به‌له‌مى هه‌یه‌ بوودجه‌ى به‌رگرى له‌ ١٨ ملیۆن و نیو دۆلار تێناپه‌ڕێت. 

په‌نه‌ما

ده‌كه‌وێته‌ ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست، ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى چوار ملیۆن كه‌سه‌، ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له‌ ٣٤ هه‌زار سه‌رباز تێناپه‌ڕێت، په‌نه‌ما ٢٧ فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و هیچیان فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌ر نین، تەنها ٢٦ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى هه‌یه‌ و هیچ زرێپۆشێكى نییه‌. ٢٠ به‌له‌مى هه‌یه‌ و هه‌موویان سه‌ربازین بوودجه‌ى به‌رگى وڵاته‌كه‌ له‌ ٢٠ ملیۆن دۆلار تێناپه‌ڕێت. 

بۆسنه ‌و هه‌رسك

ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتى ئه‌ورووپا، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له‌ چوار ملیۆن كه‌س كه‌متره‌، ژماره‌ى سه‌ربازانى سوپاكه‌ى له‌ ١٣ هه‌زار سوپا تێناپه‌ڕێت، ٣١ فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و هیچ كامیان شه‌ڕكه‌ر نین، ٤١٤ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و ١٤٩ زرێپۆشى هه‌یه‌، هیچ هێزێكى ده‌ریایى نییه‌، بوودجه‌ى به‌رگرى ٢٥٠ ملیۆن دۆلاره‌. 

سیرالیۆن 

ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى كیشوه‌رى ئه‌فریقا، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى شه‌ش ملیۆن كه‌سه‌، سوپاكه‌ى ١١ هه‌زار سه‌ربازن، حه‌وت فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و هیچیان شه‌ڕكه‌ر نین، هیچ زرێپۆشێكى نییه‌ و ته‌نها ١٢ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى هه‌یه‌، ١٠ به‌له‌مى هه‌یه‌ و بوودجه‌ى به‌رگریى له‌ ١٣ ملیۆن دۆلار تێناپه‌ڕێت.

سورینام

سورینام له‌ كیشوه‌رى ئه‌مریكاى باشووره‌، دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ى نیو ملیۆن كه‌سن، ته‌نها دوو هه‌زار سه‌ربازى هه‌یه‌، سێ فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و هیچیان شه‌ڕكه‌ر نین، ٤٠ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى هه‌یه‌ و هیچ زرێپۆشێكى نییه‌، ئه‌گه‌رچى سنورێكى ئاویى فراوانى هه‌یه‌، ته‌نها سێ به‌له‌مى هه‌یه‌ و بوودجه‌ى به‌رگریى له‌ ٦٧ملیۆن دۆلار تێناپه‌ڕێت.

سۆماڵ

ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریقا، ١١ ملیۆن دانیشتووى هه‌یه‌، ژماره‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ له‌ ١٦ هه‌زار تێناپه‌ڕێت، ٢٥ فڕۆكه‌ى هه‌یه‌ و هیچیان شه‌ڕكه‌ر نین، ٨٠٠ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى و ١٤٠ زرێپۆشى هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچى درێژترین سنوورى ده‌ریایى هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نها ١٤ به‌له‌مى هه‌یه‌، بوودجه‌ى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ ته‌نها ٥٩ ملیۆن دۆلاره‌. 

لیبیریا 

ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى كیشوه‌رى ئه‌ورووپا، ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سه‌، ته‌نها هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازى هه‌یه‌، هیچ فڕۆكه‌ و زرێپۆشێكى نییه‌، ئه‌گه‌رچى وڵاتێكى به‌نده‌رییه‌ به‌ڵام هیچ هێزێكى ده‌ریایى نییه‌، بوودجه‌ى به‌رگرى تێیدا ته‌نها ١٠ ملیۆن دۆلاره‌.

بوتان

ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى باشوورى ئاسیا، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ٧٥٠ هه‌زار كه‌سن، ژماره‌ى سوپاكه‌ى حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سه‌ و ته‌نها نیوه‌یان شه‌ڕكه‌ره‌، ته‌نها دوو فڕۆكه‌یان هه‌یه‌ كه‌ شه‌ڕكه‌ر نین، هیچ زرێپۆش و هێزێكى ده‌ریایى نییه‌، بوودجه‌ى به‌رگرى له‌ ١٠ ملیۆن دۆلار تێناپه‌ڕێت، بۆ روونكردنه‌وه‌ى لاوازى ئه‌م سوپایه‌، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌ پۆلیسى شاری نییۆرك كه‌ پێنج ملیار دۆلار بوودجه‌كه‌یه‌تى و ٥٠ هه‌زار پۆلیسن و ١٢ فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌ریان هه‌یه‌، نۆ هه‌زار ئۆتۆمبێلى سه‌ربازییان هه‌یه‌، واته‌ ته‌نها پۆلیسى نیویۆرك به‌ ئاسانى ده‌توانێت هه‌ر یه‌كێك له‌م وڵاتانه‌ داگیر بكات. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق