ئەمەریكا: دوو بەرژەوەندیمان لەم ناوچەیە ھەیە

ليست هناك تعليقات



فەرمانداری فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا، جەنڕاڵ كینیس ماكینزی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند وڵاتەكەی دوو بەرژەوەندیی لە مانەوە لە ناوچەكەدا ھەیە و ئاماژەی كرد، ھەندێك دەیانەوێت واشنتن ناچار بكەن بۆ ئەوەی لە ناوچەكە پاشەكشە بكات، جەختیشیكردەوە، ئەمەریكا خەریكی بەھێزكردنی بەرگرییە مووشەكییەكانییەتی بۆ ئەوەی رێگری لە ئەگەری ھەر ھێرشێكی تیرۆریستی بكات.

جەنەڕاڵ كینیس ماكینزی گوتی: مانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق گرژی لەگەڵ ئێران زیاد ناكات، بەڵكو ئامانجەكەی رووبەڕووبوونەوەی داعشە. روونیشكردەوە، رێكخراوی داعش ھێشتا مەترسیەكی بەردەوامە و شەڕكردن لەگەڵیدا لەوانەیە بۆ چەند نەوەیەك بەردەوام بێت. ھەبوونی ئەمەریكا لە گەرووی ھورمز بەھاوكارییە لەگەڵ دەوڵەتانی كەنداو و ئاستەكانی ململانێ كەم دەكاتەوە". ئاشكراشیكرد،" ئێران بەردەوامە لە رۆڵە دوژمنكارییەكەی لە ناوچەكەدا و زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە لە دۆخێكی بەرگریدان، ئێران ھەڕەشە لە ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە دەكات و ئێمە خەریكی بەھێزكردنی بەرگرییە مووشەكییەكانمانین لە ناوچەكەدا بە مەبەستی رێگرتن لە ھێرشەكانی تیرۆریستی".

گوتیشی: داعش بە ئاسانی لە ناوچەكە لە ناوناچێ و بارودۆخی مانەوەی ھێشتا لە ئارادایە و نزیكەی 10 ھەزار چەكداری ئەو رێكخراوە لە عێراق و سووریا ھەنە. ئەمەریكا ھێزی پێویستی ھەیە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی لە ناوچەكەدا و بەرەنگاربوونەوەی لایەنە توندڕەوه‌كان لە عێراق و ناوچەكەدا و ھەندێك ھەوڵدەدەن ناچارمان بكەن پاشەكشە بكەین لە ناوچەكەدا، بەڵام ئێمە پاشەكشە ناكەین و پابەندین بە ئەركەكانمان".

فەرمانداری فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا روونیشیكردەوە، "سەقامگیری ناوچەكە تەنھا بەھێزەكانی ئەمەریكاوە بەند نییە، بەڵكو ھاوبەشی گرنگیش ھەن". جەختیشیكردەوە، وڵاتەكەی دوو بەرژەوەندی لە ناوچەكەدا ھەیە، یەكەمیان لەناوبردنی ھەڕەشەكانی تیرۆریستییە، كە لەوانەیە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە ھەڕەشە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش بكات، دووەمیش: پاراستنی دەریاوانی و یەدەگەكانی نەوتی لە ناوچەكەدا، چونكە بۆ ئابووری جیھانی گرنگن"

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق