دفاع کردن لە چی..؟

ليست هناك تعليقات


احسان زەڵمی

لە دوای لێدوانە ناڕاستەکەی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بە ھەموو شێوەیە موسڵمانان کەوتنە دفاع کردن لە پێغەمبەری پێشەوا (درودی خوا لە سەر)، ئەمە بە بۆچونی من لێکدانەوەی زۆر ھەڵئەگرێ لە لایەکەوە ئەو سەرۆکە شەپۆلی خێرا بڵاوبونەوەی ئیسلام ناچاری کرد ئەوە بکات تاوەکو موسڵمانان لە سەنگەری ھێرش بردنەوە بگێڕێتەوە بۆ سەنگەری بەرگری، ئەوانەی شارەزایی سەربازیان ھەیە باشتر ئەزانن، سەنگەری ھێرش زۆر بەھێزترە تاوەکو سەنگەری بەرگری(دفاع) چونکە لە بەرگریدا سەرکەوتن بۆ بەرامبەرە بەڵام لە ھێرشدا سەرکەوتن بۆ تۆیە.

لە لایەکی ترەوە بۆ سەرقاڵ کردنی موسڵمانان و بیر بردنەوەی ئەو گەندەڵی و دزی و حوکمڕانیە ناڕێکەی دەسڵاتدارەنی وڵاتانی ئیسلامی کە ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو حوکم ڕانیە فاسدەی دۆستێکی فەڕەنسا.


بە بڕوای من ھەڵەیە بڵێین بۆ پارێزگاری لە پێغەمبەری ئیسلام (درودو سەلام خوای لێ بێت) ئەوەو ئەوە ئەکەین، ئەکرێ بڵێین بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان ئەوەو ئەوە ئەکەین، ئەوەش ئەوەمان پێ ئەڵێ ئەگەر ڕاستیەکانی ئیسلام و پێغەمبەری سەروەر( درودی خوای لێ بێت) دەربخرێت و لایەنە شاراوەکانی ژیانی ئاشکرا بکرێت ئیتر باطل و ناڕاستەکان بەرکەنار ئەکرێت خەڵکی شوێن ڕاستەکە دەکەوێت، (..وقل جاء الحق و زھق الباطل...)

ھەربۆیە پێم وایە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە زمانی تەقلیدی و شێوازی ناڕەوا بۆ ھەرکەس! نیشانەی ناتێگەیشتنە لە ناوەڕۆکی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و تەنھا زارەکی لێی حالین، چونکە ئیسلام ڕەحمەتە بۆ ھەموو جیھانیان.

ڕونکردنەوەی ژیانی ڕاستەقینەی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) دەرخستنی لایەنە شاراوەکانی ژیانی زۆر بەرھەم دارترو وەڵام دەرەوەیەکی تەواو دروستە بۆ ھەر کەسێک بێڕێزی ئەکات.

لە کۆتاییدا پێشنیار ئەکەم :

ھەرکەس لە ئاستی خۆمانەوە بڕیار بدەین جارێکی تر ژیاننامەی پێغەمبەر( درودی خوای لێ بێت) بخوێنینەوەو ھەریەکەمان بە تێگەیشتنی خۆی چمکێک لە ژیانی جێبەجێ بکەین و بڵاوی بکەینەوە لە کۆمەڵگاکماندا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif