رۆناڵدۆ بۆ مارادۆنا: تۆ باشترینی مێژووی، بەڵام لە دوای من

ليست هناك تعليقات



کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، پێرۆزبایی 60ـەمین ساڵیادی لەدایکبوون، لە دیێگۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان دەکات و دووپاتیدەکاتەوە کە تەنیا خۆی لە مارادۆنا باشترە.
رۆناڵدۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردووەتەوە، پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوون لە مارادۆنا دەکات، کە دوێنێ تەمەنی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بووە 60 ساڵ.

کریستیانۆ لەو گرتە ڤیدیۆیەدا، کە مارادۆنا بە برا ناودەبات، هیوا دەخوازێت دیێگۆ چێژ لە ژیان وەربگرێت و دەڵێت "دیێگۆ.. تۆ ژمارە یەکی لە مێژووی تۆپی پێدا، بەڵام لەدوای بیتچۆ".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif