هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی بوویەوە

ليست هناك تعليقات



دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هاتووچۆی هاونیشتمانییان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ئاسایی بکرێتەوە، لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە رێگە بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانییان لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کراوەتەوە.

عەباس ئیسماعیل، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووریی پەروێزخان رایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە، بە نووسراوێک سەرجەم دەروازە سنوورییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رێگە بە چوونی هاونیشتمانییان بۆ ئێران بدەن و بە پێچەوانەشەوە.

عەباس ئیسماعیل گوتی"پێشتر رۆژانە تەنیا رێگە بە چوونی 150 کەس دەدرا، ئەوانیش تەنیا نەخۆش، قوتابی و چەند کەسێکی دیکەی تایبەتی دەگرتەوە، بەڵام ئێستا بۆ هەموو کەس ئاسایی بووەتەوە".

هاوکات رائید زرار حوسێن، بەڕێوەبەری پاسەۆرت و نشینگەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە، بەڵام گەشتیار دەبێ بەر لە دەرچوون یان داخیلبوون، پشکنینی کۆرۆنای 24 کاژێری رابردووی پێبێت، یان لە دەروازە سنوورییەکان پشکنینەکە بکات، ئەگەریش پۆزەتیڤ بێت، بەهیچ جۆرێک رێگە بە چوون و هاتنی نادرێت.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ژمارە 52ی وەزارەتی ناوخۆ کە لە رۆژی 24-10-2020 دەرچووە، هاتووچۆی هاووڵاتیان و کەسانی بیانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران ئاسایی دەبێتەوە، بە مەرجێک سەنتەری پشکنین هەبێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

دوای کەمکردنەوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سەردانی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئێران پێویستی بە رێپیدانی ئەلیکترۆنی وەزارەتی ناوخۆ هەبوو. بەڵام لەمڕۆ بەدواوە هاتووچۆی هاونیشتمانییان بۆ دەرەوە ئاساییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif