زیادبوونی ڕیژەی خۆکوژیی لەنێوان گەنجانی عێراقدا‌

ليست هناك تعليقات



خۆ کوژی لە نێوان ئەو گەنجانەی عێراقدا زیادی کردوە ڕووبەڕووی پەتا، بێکاریەکی زۆر و ناجێگیری دۆخی سیاسی بونەتەوە.خۆکوژی دەبێتە یەکێل لە ئاڵنگارییەکان بۆ حکومەتی عێراق و دیاردەیەکی مەترسیدار بۆ کۆمەڵگەی عێراقی، مەگەر حکومەتەکان بۆ چارەسەرکردنی هەوڵبدەن پرۆژەیان هەبێت بۆ یارمەتیدانی گەنجان بۆ گەشتن بە حەزو هیواکانیان. 
فەرمانگەی پۆلیسی بەغداد کچێکی 18 ساڵەی رزگارکرد، کە بەتەمابوو لەسەر پردی جادریەی بەغداد خۆی بکوژێت، لە بەرواری 26 ئەیلوولدا.ئەم فەرمانگەیە گیانی دەیان کەسی تری لە حاڵەتی هاوشێوەی لەم جۆرەی رزگارکردوە.

لە 23 ئەیلوول، گەنجێک لە شاری بەسرەی دەوڵەمەند بە نەوت، لەئەنجامی ئازارچەشتن بەدەست فەرامۆشکردن و خراپی خزمەتگوزاریەکانەوە لە "بارودۆخێکی تەمومژاویدا" خۆی کوشت، هەفتەیەک پێشتریش، کوڕێکی 16 ساڵان لە دوکانێکی بەغدادا خۆی هەڵواسی و خۆکوژی کرد.
گەنجانی عێراق لە نێوان شکستە سیاسیە یەکبەدوای یەکەکاندا، ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر بونەتەوە و ئەمەش ڕێگرە لەوەی گەنجان بگەن بە ئامانجەکانیان. بۆیە پەنادەبەنە بەر خۆکوژی و ئەمەش دیاردەیەکی تازەیە و تەنها چەن حاڵەتێک نییە، هەرەشە لە کۆمەڵگای عێراقی دەکات.

لە 12ی ئەیلوولدا. نوسینەگی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان (OHCHR)، ڕایگەیاند 298 کەس لە عێراقدا خۆیان کوشتوە لە نێوان مانگەکانی کانوون دووەم تا 30 ئابی 2020، بەرزترین ڕێژەی خۆکوژیە بە بەراورد بە حاڵەتی هاوشێوە ی ساڵی 2003.
ئەم ژمارانەش نیشاندەری زیادبوونی خۆکوژیە لە عێراقدا. بە پێی ئامارێکی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق کە دەست ئەلمۆنیتەر کەوتووە و دەریدەخات کە لە 2003 دا 319 کەس خۆکوژیان کردوە، بەبێ هەژمارکردنی هەڕێمی کوردستانی عێراق، ئەم ڕێژەیە گەشتۆتە 519 کەس لە ساڵی 2019 دا.
ئەم ئامارە ڕەنگە زۆر زیاتربێت، چونکە بەشێک لە خێزانەکان، خۆکوژیەکان دەرشارنەوە بەهۆی کاریگەری نەرێنی کۆمەڵگا لەوبارەیەوە، هەوڵدەدەن خۆکوژیەکان بشارنەوە وەک "مردنی لەناکاو" نیشانیبدەن بەبێ ناوهێنانی وشەی "خۆکوژی".

نموونەی دیکە لەبەردەستە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی، ڕەنگە ژمارەی خۆکوژییەکان زیاتربن لەوەی کە تۆماردەکرێن، وەک دابونەریت کە هۆکارن بۆشاردنەوەی خۆکوژی، بەتایبەت لەو خێزانانەدا کە کچان و ژنانیان خۆکوژی دەکەن. هەر بۆیە هەندێک کەیس وەک خۆکوژی تۆمارناکرێن.

بەگوێرەی نوسینەگی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان، هۆکاری جیاواز وەک هەژاری، بێهیوای، بێکاری، دۆخی ئابووری کەسەکان و توندوتیژی خێزانی بوەتە هۆی خۆکوژی.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە لەلایەن یونسسێفەوە ئامادەکراوە "4.5 ملیۆن کەس "11.7٪" عێراقیەکان بەهۆی پەتای کۆرۆنا و کاریگەریە ئابووری-کۆمەڵایەتیەکان لە ژێر هێڵی سوری هەژاریەوەن. لەدەستدانی ئیش و زیادبونی نرخەکانیش هۆکاری بەرزبونەوەی ڕێژەی هەژاری نیشتیمانین، کە لە 20٪ بۆ 31.7٪ زیادیکردوە لە ساڵی 2018 دا.
ڕیژەی بێکاری لە عێراقدا لە بەرزبوونەوەدایە، گەشتۆتە 13٪ لە ساڵی 2019 دا، لە کاتێکدایە لە ساڵی 1999 دا ڕێژەی بێکاری 9٪ بووە، ئەمەش نیشاندەی ئەوەیە کە بارودۆخی ئێستا خراپترە لە پێش ساڵی 2003.
زیادبونی بەردەوامی ڕێژەی بێکاری لە عێراقدا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی بێهیوای گشتی.
بەپێی راپۆرتەکەی یونسێف "42٪ دانیشتوان روبەروی مەترسی دەبنەوە ، چونکە لە چەندین لایەنەوە دانیشتوان لە کێشەدان وەک پەروەردە، تەندروستی، بارودۆخی ژیان و باری دارای خەڵک لە مەترسیداین"
حکومەت ڕایگەیاندوە کە ڕێگای جیاوازی خۆکوژی وەک خۆهەڵواسین، خۆسوتاندن، نقوم بوون، ژەهراوی بوون، تەقەکردن، خنکان و بڕینی دەماری دەست تۆمارکراون.
گەنجانی عێراق"رەگەزی نێر" ژیانی خۆیان بەراورد دەکەن لەگەڵ ژیانی گەنجانی وڵاتە دراوسێکانیان و دەبینن چۆن ئەوان لەژیر سایەی یاسادا بەبێ هەڕەشەی ئابووری و ئەمنی دەژیین و چێژ لە ژیانیان دەبینن. هەلی کاری بەردەست بۆ گەنجان لە وڵاتانی تردا وەک عێراق نیە وئەم هەلە بۆ ئەمان نییە.
فازیل ئەلغەڕاوی ئەندامی OHCHR لە عێراق ، بە ئەلمۆنیتەری گوت"نائومێدی سیاسی وەک هۆکارێکی خۆکوژیە لەناو گەنجاندا، بەڵام ئەمە یەک هۆکاری راستەوخۆینیە"
ئەلغەڕاوی گوتیشی"کێشەی سیاسی، دۆخی وڵات و بەرپرسانی باڵادەست کە وڵات بەبێ خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان بەڕێوەدەبەن و بەرگری لە مافەکانیان ناکەن، هۆکاری خۆکوژیە. لە ئەنجامدا، قۆناغیکی سیاسی کە توانای لەناوبردنی هۆکارەکانی خۆکوژی هەبێت، پێویستە"
ڕاگەیانراوی دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەنجان گەورەترین گروپن لەنێوان ئەوانەی کە خۆکوژی دەکەن و هۆکاری ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ بێکاری و نەبونی هیوایەک بۆ چاکسازی کە دۆخی ئەوان باشتربکات.
خۆکوژی تەنها لەناو گروپێکی کۆمەڵایەتیدا سنوردار نیە و هەموو گروپەکانی گرتۆتەوە. لە 8 ئەیلوولدا، مه‌حما خه‌لیل ، مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال سەر بەپارێزگای موصڵ، خۆکوشتنی چوار گەنجی ڕاگەیاند لە ڕۆژانی سەرەتای ئەومانگەوە.
فارس کەمال نازمی، پرۆفیسۆری دەرونزانی سیاسی لە زانکۆ سەلاحەدین لە هەولێر بە ئەلمۆنیتەری گوت "نیشانە بەردەستەکان ئەوە نیشاندەدەن، لەم دوایانەدا زیادبونێک لە کەیسەکاندا هەیە، بەتایبەت لەنێوان گەنجانی ئەو شارانەدا کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 خۆپیشاندانی بەرفراوانیان کرد، بەبێ ئەوەی هیچ داواکاریەکی بنەرەتیان جێبەجی بکرێت کە پەیوەسەت بوو بە گۆڕانی سیاسی، باشبونی دۆخی خەڵک و چەسپاندنی یاسای دادپەروەری کۆمەڵایەتی"
نازمی گوتیشی"بارودۆخ بە گشتی کارەساتبارە و لە کۆتای تونێلەکەدا هیچ ڕۆشناییەک نییە. گۆڕانکاری ڕونادات. گەنجانی عێراقی توانای کۆنترۆڵکردنی چارەنوسی خۆیان و وڵاتەکەیان نیە. ئەوان لەو باوەڕەدان لەژێرسایەی فریودان، خیانەت و ستەمی ڕژێمی سیاسیدان. توانای خۆیانیان لەدەستداوە بۆ بەردەوامی و ڕووبەڕووبونەوە. لە ئەنجامدا، توشی کێشەی دەرونی قوڵ دەبنەوە لە بارەی مانای ژیانیانەوە، بۆیە پەنادەبەنە بەر خۆکوژی وەک ڕێگایەکی چارەسەر"
ژمارە بەردەستەکان لە دامەزراوەکانی حکومەتی عیراقەوە ئەوە دەردەخەن ، بەدەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە بەرواری 1 ی تشرینی یەکەمدا، ئاماری خۆکوژی لە دوومانگی کۆتای ساڵی 2019دا کەمیکردبوو. بەمجۆرە پاش سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و کۆتایهێنان بە نارەزایەتیەکان شکستیانهێنا لە جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران.
سەرەڕای بێکاری، نەبوونی هەلی کار و پرۆژە بۆ گەنجان، بڵاوبونەوەی چەک و سەروەرنەبونی یاسا، خۆکوژیش بووە بە هەڕەشەیەکی واقیعی لەسەر گەنجانی عێراق و کە دەیان ساڵە لەگەڵ جەنگ و قەیرانی سیاسیدا دەست و پەنجە نەرمدەکەن و زۆرترین قوربانیەکانیش گەنجانن.
خۆکوژی دەبێتە یەکێل لە ئاڵنگارییەکان بۆ حکومەتی عێراق و دیاردەیەکی مەترسیدار بۆ کۆمەڵگەی عێراقی، مەگەر حکومەتەکان بۆ چارەسەرکردنی هەوڵبدەن پرۆژەیان هەبێت بۆ یارمەتیدانی گەنجان بۆ گەشتن بە حەزو هیواکانیان. ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق