حكومەتی عێراق زیاتر لە 8 هەزار کرێکاری بیانی رەوانەى وڵاتەكانیان كردەوە، کە بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و رەگەزنامە و نیشتەجێبوون هەڵمەتێكیان بۆ دیپۆرتکردنەوەی ژمارەیەك لەو بیانیانە دەستپێکرد كە سەرپێچی یاساییان كردووە".
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، بەشی كاروباری نیشتەجێبوون 8 هەزارو 39 كەسی بەڕەگەز ئاسیایی لە یەكێك لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە بەغدا رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت لە دەرکردنی ئەو بیانیانەی بە ناسایی لە عێراقن بەردەوام دەبن.
پێشتر فازڵ فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عیراق راگەیاندبوو یەك ملیۆن كرێكاری بیانی لە كۆمپانیاكان لە عێراقن، 90%یان لە كۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق كاردەكەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق