وانەووتنەوە لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە..

ليست هناك تعليقات


نەجمەدین حاجی
خوێندكاری دكتۆرا
-
دیارە میدیا وسۆسیال میدیا بوەتە پێویستیەکی سەرەکی لەژیانی ڕۆژانەی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە لەم بارودۆخەخدا..

چونکە دنیا ئێستای دنیای مۆدێرنەو کرانەوەیە بەڕوی گۆڕانکاریەکاندا کە لەجیهان دا ڕوودەدەن.

چ لەبواری سیاسەت یاخود ئابوری و یاخود تەکنەلۆجیای یان بواری فێرکردنی زانست وزانیاری لەڕێگەی میدیاوە، دەبێ ئێمە لەم بارودۆخەدا بتوانیین خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەوگۆڕانکاریانەدا..

ئەوەی دەمەوێ لێرەدا باسی بکەم و بەگرنگی دەزانم بۆ ئێستای بواری فێرکردن لەم کات وساتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەوەیە چۆن بتوانیین سود لەمیدیاوسۆسیال میدیا وەربگرین وەکاتی بۆتەرخان بکەین بۆئەوبوارە..

یەکێک لەوسستەم و یاسایانەی کەئێستا ووڵاتانی پێش کەووتووی وەکو ئەمریکاوصین ویابان وووڵاتانی ئەوروپی وووڵاتانی پێش کەوتوو لەبواری تەکنەلۆجیا پەیڕەوی دەکەن (فێرکردن لەڕێگەی ئۆن لاین)

ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە لەئێستادا

حکومەتی هەرێم هیچ پلان و شێوازێکی نی یە .یاخود تائێستا یەکلای نەکردووەتەوە چۆن وەبەچ شێوەومیكانزمێک یاخودبەچ جۆرێک لەجۆرەکانی وانەووتنەوە وانەبەخوێندکار بڵێنەوە..

لێرەدا باسی جۆرێک لەجۆرەکانی وانەووتنەوە باس دەکەین کە بەشێکی سەرەکیە لەتوێژینەوەی دکتۆرا کەم لەووڵاتی مالیزیا ئەویش بەناوی

پۆلی هەڵگەڕاوە..الصف المقلوب..Flipped Learning

دیارە ئەم جۆرە فێرکردنە شێوازێکی نوێ نی یە لەبواروفەزای فێرکردن بەگشتی، مەگەر بۆئێمەی کورد کە تائێستاش جۆرەکان و شێوازەکانی خوێندن باش نازانیین مەگەر تەنها ئەوەندەنەبێت کە گوێ بیستی یاخود بەرچاومان کەوتبێ ..

ئەم فکرەیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کاتێک لەووڵاتانی پێش کەووتووی ڕۆژئاوادا هەوڵیان دا کەچیدی خوێندکار لەهەمووئاستەکان چ سەرەتای تاوەکو زانکۆ،تەنها گوێگرنەبن بەڵکو بەشداربن لە ژیانی ڕۆژانەی وانەکانیاندا لە زانکۆو خوێندگاکان.بۆیە ناویان نا (بوابة لمشاركة الطلبة)دەرگایەک بۆ بەشداریپێکردنی خوێندکار..

کەهەریەک لەزانایانی بواری پەروەردە (جوناتان بیرجمان )و(ئارون سامز)

ئەویش بریتی بوولە...

شێوازێکی نوێی پەروەردەیی لەئەنجامی بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجیای نوێ و شەبەکەی ئەنتەرنێت ،بەشێوازێک کە ڕێگەدەدات بە استادی زانکۆ یاخودمامۆستا کە وانەکەی ئامادەبکات لەڕێگەی‌ (پارچە ڤیدیۆ، یان نامە دەنگی )یاخود هەرجۆرێکی کە، ئامادەی بکات لەڕێگەی سۆسیال میدیا چ بە(ئیمەیڵ، فیسبوک، یوتوب، انستاگرام، واتس ئەپ)یاخود هەربەرنامەیەکی دیکەی سۆسیال میدیاوە، بۆیان ڕەوانە بکرێت، چ لەماڵەوە بێت خوێندکار یاخو لە دەرەوەی ماڵ. کەدەتوانن لەڕێگەی کۆمپیتەر یان مۆبایلی زیرەکەوە .وانەکەی پێ بگات وە ئامادەیی بکات پێش هاتنی بۆ پۆل یان محازەرە..

دیارەلەزوربەی ووڵاتانی پێش کەوتوو ئەم جۆرەتاقیکراوەتەوە و کاریگەرێکی باشی هەئووە.وەک ووڵاتانی (بەریتانیا،فرنسا، سویسرا، ووڵاتەیەکگرتووەکانی امریک، توورکیا،ئیماڕات، مالیزیا،سنگافور، قەتەر)چەند ووڵاتێکی کە.

ئەمەش لەڕێگەی دروستکردنی گروپ چات کەاستادی زانکۆ یان مامۆستا هەڵدەستێ بەدروستکردنی گرووپ چاتێک کەبۆخوێندکارانی درووست دەکات لەهەربەرنامەیەک لەبەرنامەکانی سۆسیال میدیاوە دایدنێت.وە وانەکە دەنێرێتە ناو گرووپ بۆئەوەی خوێندکاران گوێ بیستی ببن .ئەمەش چەند سودێکی هەیە هە بۆ مامۆستا وە بۆ خوێندکاریش..وە ئەم جۆرە فێرکردنە دەبێتە هۆکارێک بۆبەفیڕۆنەدانی کات و پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکار پتەو دەکات،وەدەهانی خوندکار دەدات کە دانەبڕێن لەدنیای تەکنەلۆژیاو ئامادەکردنی وانەکان لەڕێگەی ئەنتەرنێت و سۆسیال میدیاوە پێش هاتنیان بۆ زانکۆ یاخود خوێندنگە،وەدەتوانن نەیەن بۆ زانکۆ تەنها لەڕێگەی گروپ چاتەوە وانەکانیان پێبگات بەتایبەت لەم بارودۆخەدا، وەسودێکی زۆرباشیشی هەیە بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif