خۆپیشاندان چی پێدەکرێ و کاریگەری هەیە ؟

ليست هناك تعليقات


عادل حسن
-
زۆرجار ئەو پرسیارە دەوروژێنرێ خۆپیشاندان هیچی پێ نەکراوە و هیچی پێ ناکرێ

بەشێکی ئەم پرسیارە هێزە دەسەڵاتدارەکان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتیەکان دەیوروژێنن و کەسانی دڵسۆزیش دووبارەی دەکەنەوە .

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کاریگەری و دەستکەوتی گەوڕەی هەبووە و دەیشی بێ ، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەناو پاشەکەوت لە کابینەی پێشوو لەژێر کاریگەری خۆپیشاندانەکاندا بوو ، دڵنیابن ئەگەر خۆپیشاندان نەبوایە هەرگیز ئەو بڕیارە هەڵنەدەوەشایەوە ، ساڵی 2016 لە کاتی خۆپیشاندانەکان دیدارێکمان هەبوو لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیی و وەزیری پەروەردە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت بە ڕوونی ووتی : 

ئەو جۆری ژیان و بژێوی و مووچەیەی خەڵک تا 2013 هەیبوو هەرگیز دووبارە نابێتەوە .

بەڵام لەژێر کریگەری خۆپیشاندانەکان مووچە وەکو خۆی لێهاتەوە و ساڵێک بەردەوام بوو .

خۆپیشاندانەکانی ساڵانی ڕابوردوو کۆمەڵێک دەستکەوتی تری هەبووە هەرچەندە لە ئاست تموح و داواکارییەکانی ئێمەدا نەبووە ، بەڵام ناکرێت نادیدە بکرێن . لەوانە

لە ژێر کاریگەری ناڕەزایەتیەکان ئێمەی مامۆستایان لە ساڵی 2015 نیو مووچەمان لە هەموو فەرمانبەرانی تری هەرێم زیاتر وەرگرت .

تەنها مامۆستایان لە ساڵی 2016 چوار مانگ بڕێک پارەیان بەناوی هاندان وەرگرت .

هەر ئەمانگە کە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە لێبڕین بکات بە لە 18% لەژێر کاریگەری ناڕەزایەتیەکاندا بوو ،هەمووان دەزانن دەنگۆی ئەوە هەبوو بڕی لێبڕینەکە زیاتر بکەن .

ئەگەر خۆپیشاندان کاریگەری نییە بۆچی دەسەڵاتداران ئەوەندە دەترسن و لە دەڤەری هەولێر و بادینان چالاکوانان ومامۆستایان دەستگیر دەکەن و بەڵێننامەیان پێ بڕدەکەنەوە کە بەشداری خۆپیشاندان نەکەن .

لە دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجەش بە جۆڕەها تۆمەت و ناوزڕاندن و بۆ چالاکوانان و مامۆستایانی بە هەڵوێست دەیانەوێ ناڕەزایەتیەکان سەرکوت بکەن .

لە ماوەی ئەم دوو مانگە هەر لە ڕێگەی ناڕەزایەتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین بڕیاری نادروستی حکومەت هەڵوەشێنراوە و چەندین بەرپرس داوای لێبووردنیان کرد لە بڕیار و ووتە هەڵەکانیان .
بۆیه دڵنیابن خۆپیشاندان دەستکەوتی هەبووە و دەستکەوتیشی دەبێ

ئیمامی عەلی دەفەرموێ
کاتێک ستەملێکراو بێ دەنگ بوو ، ستەمکار وادەزانی لەسەر حەقە
بێ دەنگ مەبن و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوان ساز بکەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif