سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٨ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان.
لە دیدارەكەدا دوا گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات تاوتوێكران و جەختیشكرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردنی دەوڵەت و سەروەری خاكەكەی.
هەر لەو دیدارەدا باس لە گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناو دابینكردنی كەشوهەوایەكی لەبار و گونجاو کرا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گوێرەی یاساییەكی دادپەروەرانە كە بتوانێت نوێنەرایەتییەكی راستەقینە بۆ دەنگدەران فەراهەم بكات، ھاوکات پرۆسەکە بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەبچێت و بەدووریش بێت لە هەر ساختەكاری و فرتوفێڵێک.
لە كۆتای دیدارەكەدا دۆخی پارێزگای موسڵ تاوتوێ كرا، و دووپاتکرایەوە كە هەوڵ بدرێت بۆ دابینكردنی سەقامگیری شارەكە و پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا هاتوونەدی، هەروەها ئاوارەكان بگەرێنەوە ناوچەكانی خۆیان و پێداویستی هاووڵاتییانی شارەكەش لە رووی گوزەران و خزمەتگوزارییەكانەوە دابین بكرێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق