به‌رهه‌م ساڵح، هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر گرژییه‌كانى عێراق راده‌گه‌یه‌نێت

ليست هناك تعليقات

سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح راگەیاند كە عێراق رۆڵی ئەرێنی لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەگێڕێت و ئاماژە بەوەیش دەكات كە دەبێت رێگە نەدرێت، گرژییەكان كاریگەریی خراپیان لەسەر پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراق هەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند كە بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن كردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە دیدارەكەدا وێرای تاوتوێكردنی پێشهاتە سیاسییەکان لە عێراق، هەروەها جەخت كراوەتەوە لەسەر گرنگی پتەوتركردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و لەگەڵ تێڕوانینی عێراق بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتان.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هەر لە دیدارەكەدا، هەڵوەستە لەسەر پێشهاتەكانی ئەم دواییەی عێراق كراوە و لەوبارەیەوە جەختكراوەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی نێردەكانی دیپلۆماتی كە ئەو ئەركەیش لە چوارچێوەی پابەندبوونەكانی نێودەوڵەتی، دەكەوێتە سەر شانی لایەنی عێراقی.

باس لەوەشكراوە كە لای خۆیەوە سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق رۆڵی ئەرێنی لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەگێڕێت و راشیگەیاندووە كە لە میانی پاڵپشتیكردن لە سەروەری دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكان لە سەپاندنی یاسا و دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری، دەبێت رێگە نەدرێت گرژییەكان كاریگەریی خراپیان لەسەر پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراق هەبێت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif