دوو پەرلەمانتاری كورد لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق كۆبوونەوە

ليست هناك تعليقات

 



دوو پەرلەمانتاری عێراق، لەسەر داوای ژمایەك هاوڵاتی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق كۆبوونەوەیان ئەنجامدا

هەردوو پەرلەمانتاری عێراق (سەركەوت شەمسەدین و د.غالب محمد) لەگەڵ جمعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق كۆبوونەوە و باسی دۆخی ئەمنی و مەترسی و هەڕەشەكانی ژمارەیەك چەكدار لە هاوڵاتیانی ناوچەكەیان كردوە

وەزیری بەرگری عێراق، بەڵێنیدا کە راستەوخۆ چاودێری دۆخەکە بکات و رێگەبگرێت لەهەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی تەوتر و ململانێی قەومی و مەزهەبی و هێزەکانی راسپارد بە دڵنیای دان بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە

دەقی نوسینی هەردوو پەرلەمانتار لەسەر سەردانەكەیان

ئەمرۆ لەسەر بنەمای داواکاری ژمارەیەک هاوڵاتی دانیشتوی خانەقین، دوز، سەعدییە، گوندەکانی دەوروبەری جەلەولا کە هەرەشەی ژمارەیەک چەکداری لەرسەر هاوڵاتیانە، لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق بەرێز جمعە عناد کۆبوینەوە. وەزیر پێشتر سەردانی خانەقینی کردوە و ئاگاداری گرفتەکانی ئەو ناوچیە، بەڵێنیدا کە راستەوخۆ چاودێری دۆخەکە بکات و رێگەبگرێت لەهەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی تەوتر و ململانێی قەومی و مەزهەبی و هێزەکانی راسپارد بە دڵنیای دان بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە کە رێگە نادەن کەس بەناوی سوپای عێراق ەوە زوڵمیان لێبکات، هێزی سەربازی زیاد دەکرێت، پێویستی لۆجستی بۆ هێزەکان دابین دەکرێت تا بتوانن بە باشی کارەکانیان رای بکەن.

بەدواداچونەکانمان بەردەوام ئەبێت بۆ رێگرتن لەهەر هەنگاوێک کە زوڵم لە هاوڵاتیان بکات لە ناوچە جێناکۆکەکان، کە دیارە ئەمە دەر ئەنجامی شکستی سیاسەتی پارتی و یەکێتی یە لەماوەی حوکمڕانیکردنیان لە ناوچە جێناکۆکەکان و لە جومگە گرنگەکانی دوڵەتی عێراق.

غالب محمد عەلی
سەرکەوت شەمسەدین
۲۷ ئەیلول ۲٠۲٠






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif