بڕیاری کۆتایی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە

ليست هناك تعليقات


یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا، چارەنووسی خولی کوردستان یەکلاکرایەوە و وادەی دەستپێکردنەوەی خولەکانیش دیاریکران، پاڵەوانی وەرزی رابردووش دیاریناکرێت و ریزبەندی خول جێگیرکرا.

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خولی کوردستان بوونە دوو بەرە، ئەمڕۆ هەردوولا کۆبوونەوەیان ئەنجامداو بڕیاردرا پاڵەوان دیارینەکرێت، تەنیا ریزبەندی کۆتایی خولەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە، یانەی ئاراراتیش لە خولی نایابی کوردستاندا مایەوە.

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتی، رۆژی 26ـی مانگی 11ـی داهاتوو دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەبێت، خولی تازەپێگەیشتووانی نایابی کوردستان رۆژی 27ـی 11 دەبێت هەروەها رۆژی 30ـی 11 یارییەکانی خولی پلە یەک بەڕێوەدەچن، هەموو ئەم خولانەش ئەم کاتە دەستپێدەکەن کە رەزامەندی بدرێت لە لایەنی پەیوەندیدار بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان.

لە فووتساڵی کچانیشدا بڕیاردرا خولەکە رۆژی 13ـی 11 بەڕێوەبچێت و هەر یانەیەکیش بیەوێت بەشداریبکات بەشداریکردنەکەی ئارەزوومەندانەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif