"تێبینی :له راستیدا ئه‌مه زنجیره وتارێكه له سه‌ر كه‌ركوك كه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند به‌شێكیم له واڵه‌كه‌ی خۆم و ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاو كرده‌وه ،دواتریش هه‌وڵده‌ده‌م هه‌مووی پێكه‌وه بكه‌مه نامیلكه‌یه‌ك ، ئه‌مه جیایه له‌و سه‌دان وتاره‌ی له سه‌ر كه‌ركوك نوسیومه "
له سه‌ر پرسی كه‌ركوك چه‌ند جارێك دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك به‌رپرس و سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ و من وه‌ك نوسه‌رێك قسه‌مان كردووه، ئه‌وه‌ی له‌و گفت و گۆیانه خوێندومه‌ته‌وه دكتۆر له خه‌می چاره‌سه‌ری ریشه‌یی پرسی ئه‌و پارێزگایه‌دایه ، ده‌یه‌وێ به‌و جۆره‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت كه پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و توله‌رانس و دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه ببێته ساڕێژی برینه‌كانی رابردوو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد ، من راستی بڵێم سه‌رۆك كۆمار به پێی پێگه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له ده‌ستوردا پێی دراوه " گه‌رچی به بۆچوونی من ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت له هه‌مواری ده‌ستوردا زیاتر‌و مانادار تر بكرێن" ده‌توانێ به دواداچوون بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان بكات ، له‌وانه :
یه‌كه‌م : پرسی وه‌ستان و له كار كه‌وتنی ماده‌ی 140 كه ماده‌یه‌كی ده‌ستوریه‌و پێویسته دیسان چوار چێوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ به ته‌واوی جێبه‌جێكردنی دابنرێت .
دوه‌م : پرسی هه‌وڵدانی تێكدانی نێوان پێكهاته‌كان به چاوپۆشی و هه‌ڵبه‌ت هاوكاری پارێزگاری به وه‌كاله‌ت كه تا ئێستا خۆی رۆڵێكی باش ناگێڕێ له‌و باره‌یه‌وه ، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ به پێی ده‌ستور لیژنه‌ی به دوادا چوونی راستیه‌كان دابنێت و له‌و پێشێلكاریانه بپرسێته‌وه كه په‌یوه‌ندی هاونیشتمانیه‌كان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه .
سێیه‌م : پرسی تێكدانی هاوسه‌نگی و شكانه‌وه‌ی پارێزگاری به وه‌كاله‌ت به لای پێكهاته‌یه‌كدا له سه‌ر حسابی پێكهاته‌یه‌كی تر یان له بابه‌تی دامه‌زراندنا ، یاخود له بابه‌تی موچه‌و مافی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان‌دا .
من باوه‌ڕم وایه ئه‌م سێ خاڵه گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر راوێژكاره‌كانی سه‌رۆك كۆمارلاواز نه‌بن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت راستیه‌كانی پێبگه‌یه‌نن ، تا ئه‌ویش به به‌ڵگه‌و ده‌كۆمێنت حكومه‌ت و پارله‌مانی لێ‌ئاگادار بكاته‌وه‌و خۆیشی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ریانه بنات .
ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت كه توركیا‌و ئێران وه‌ك دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی عیراق رێگرن له‌وه‌ی كه هاونیشتمانیه‌كانی عیراق به پێی ده‌ستوره‌كه‌ی خۆیشیان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان بكه‌ن ، ئه‌مه به روونی له هه‌موو ئه‌و راپۆرتانه‌دا دیاره كه له دوای 2003ه‌وه له سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركوك نوسراون ، به‌وانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ستیڤان دیستۆراشه‌وه ، هه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا له دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه به ئاشكرا رێگره له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆماریش ئه‌ركی قورسه‌و له مپه‌ری زۆری له به‌رده‌مدایه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه، هه‌ڵبه‌ت لایه‌نی ناوخۆیی عیراقی و كه‌ركوكیش یاریه‌كی خراپ به ڕێوه ده‌به‌ن .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق