زانیاری لەسەر موچەی ئەم مانگە

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو وەزارەت و دەستەکان دەکات لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% رەوانەی وەزارەتەکە بکەن، وەکو ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

بەپێی زانیارییەکان بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردووە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%،تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئەو سێ مانگەی بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا 320 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، مووچە بە لێبڕینی 21% دابەش بکات.

کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین نزیکەی 894 ملیار دینارە، بەڵام بە داهاتەکانی ناوخۆ، نەوت و ئەو پارەیەشی بەغدا دەینێرێت ناگاتە پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە حکومەت 21%ی مووچە دەبڕێت. کۆی مووچەی فەرمانبەرانیش بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق