لە ماڵی شیعەکانەوە بۆ ھەموو عێراق

ليست هناك تعليقات

شنۆ عوسمان
-
لە ‌بەڵگەنامەکانی ‌ویکیلیکس تایبەت بە لوبنان ‌و ئیسرائیل، ئاماژەیەکی تێدایە کە باس لە شکستی پرۆژەی ئەمەریکی دەکات لە عێراق. کاتێک محمد بن زاید لە ‌گفتوگۆیا دەبێت لەگەڵ جەنەراڵ ئەبی زەید باسلەوەدەکات: کە ئەحمەد چەلەبی ‌و ھاوڕێکانی خراپ لە ‌ئەمەریکایان تێگەیاند بە ‌تایبەت لە حەلکردنی بەعس ‌و کێشەکانی عێراق، محمد بن زاید دەڵێت، ئێوە عێراقتان بۆچی ئازاد کرد؟ بۆ چەسپاندنی دیموکراسی لە ‌عێراق یان بۆ فراوانکردنی سنوری ئێران ؟ 
لە ‌دوای ٢٠٠٣ وە کاتیک رژێمی بەعس دەروخێت ھەتا ھاتنی کازمی، ئەمەریکا دەتوانێت بە ‌دڵنیاییەوە ئەو ڕستەیە تۆخ بکاتەوە کە ‌شکستی ھێنا لە پرۆژەی دروستکردنەوەی عێراقدا. بۆیە ‌لە ئێستادا دوا کارتی دەستی ئەمەریکا کازمییە.
کازمی لە ماڵی شیعەکانەوە دێت، بەڵام دەشیەوێت دەسەڵاتی شیعە سنوردار بکات، کازمی نایەوێت تەنھا لە ‌نەجەف ڕێز لە قسەی بگیرێت بەڵکو دەیەوێت لە ھەموو عێراقدا ڕێز لە قسەی بگیرێت. 

کازمی لە ماڵی شیعەکانەوە دێت بەڵام دەشیەوێت دەسەڵاتی شیعە سنوردار بکات

بۆیە ئەم جیاواز لە ھەموو سیاسی و سەرۆک وەزیرانەکانی تر نایەوێت ساغ بێتەوە لەسەر کوتلەیەک ‌و تایەفەیەکی سیاسی. لە ‌پاڵ ئەمانەشدا ئەم سەرۆک وەزیرانە کە قۆناغی ژیان گەیاندویەتییە ‌شەستەکانی تەمەن، بەڵام پیاوێکی چالاک ‌و وریا، نایەوێت دانیشێت. ئەمەی دەیکات نمایشیش بێت لێزانانە دەیکات ‌و دەزانێت چی دەکات. ئەمەش بۆ عێراقیەکان کەسایەتیەک ‌و کاراکتەرێکی جیاوازە، ھەم توندڕەو ھەم بەسۆز، ھەم سیاسی ھەم ئیداریی. وەک عەلی وەردی دەڵێت: عێراقییەکان ھەمیشە بە ‌دوای حاکمێکدا دەگەرێن لەگەڵیاندا بێت بەڵام توندیش بێت. کازمی لە ‌دەرونی عێراقییەکان تێگەشتووە ‌و دەزانێت چی دەکات.
پرسیارەکە ئەوەیە، سیاسیەکانی کورد ئەو پرسیارە لە ‌خۆیان بۆ ناکەن لە ‌مێژووی عێراقی نوێدا ھیچ سۆزدارییەک بۆسیاسی و سەرکردەیەکی تری عەرەب نەبووە ھێندەی بۆ کازمی ھەیە، دەبێت بەرپرسانی کورد ئەو پرسیارە بکەن بۆچی؟ کە زەحمەتە ڕۆژێک لە ‌ڕۆژان ھیچ سیاسییەکی کورد پرسیارلە ‌خۆی بکات؟

لە ‌مێژووی عێراقی نوێدا ھیچ سۆزدارییەک بۆسیاسی و سەرکردەیەکی تری عەرەب نەبووە ھێندەی بۆ کازمی ھەیە

کازمی نمایش دەکات فەرمون ئێوەش دوونمایشی وا بکەن، کازمی لە ‌ھەموو شوێن وجودی ھەیە فەرمون یٔێوەش لە ‌دوو شوێن بوونتان ھەبێت، سەری ژنی کەسوکاری ئەنفالکراو ماچ دەکات یٔێوە ‌کە ‌خۆتان بە ‌خاوەنی دۆسیەی ئەنفال دەزانن فەرموون سەری یەک ژنی کەسوکاری ئەنفالکراو ماچ بکەن، مەترسن کۆرۆنا بچوکترە لە ‌خۆشەویستی خەڵک.
لەپاڵ ھەموو ئەمانەشدا بیرمان نەچێت کازمی خۆی بە قوتابی کەنعان مەکییە دادەنێت، مەکیەش بۆ ئەمەریکییەکان عەرابی عێراقی نوێیە، بەڵام مامۆستاکەی شکستی ھێنا لە شیکاریی سیاسیدا لە بارەی عێراقەوە، ئایا قوتابیەکەی کەنعان کە کازمییە لە ئیدارەدانی عێراقدا سەرکەوتوو دەبێت ؟ سەرکەوتن ‌و کەوتنی کازمی ئایندەی عێراق دیاری دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif