پارێزگاری هەولێر: لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەریر بەردی بناخەی پارکێک دادەنێین

ليست هناك تعليقات

پارێزگاری هەولێر چەند پرۆژە و کارێکی لە شارۆچکەی شەقڵاوە و ناحیەکانی سەر بەو قەزایە بەسەر کردەوە و دڵنیایی ئەوەشی دا، ئەوەی پێیان بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکووڕی و کێشە و گرفتەکانیان دەیکەن.

رۆژی چوارشەممە 2020/09/23 فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەریی جێگری پارێزگار و قایمقامی قەزای شەقڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان چەند پرۆژەیەکیان لە قەزاکە بەسەر کردەوە.

پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "گوژمەی زیاتر لە 500 ملیۆن دینارمان بۆ چەند کارێک لە قەزای شەقڵاوە تەرخانکردووە کە بریتین لە کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لەناو قەزاری شەقڵاوە و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە ناحیەی باسرمە و هەریر، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆی ناحیەی بالیسان."

ئاماژەی بەوە دا کە لەگەڵ یانەی وەرزشیی شەقڵاوەش کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی گوێ لە کەموکووڕیی و کێشە و گرفتەکانیان بگرن.

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "دڵنیایی ئەوەش دەدەمە خەڵکی گوندەکانی دەشتی هەریر کە کێشەی کارەبایان هەبووە، پێش هاتنی وەرزی زستان پشتیوان بە خودا کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەین. بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 200 ملیۆن دینار تەرخانکراوە."

بە گوتەی فرسەت سۆفی ئامادەکاریی تەواو بۆ دروستکردنی ئەو پارکە کراوە کە بەڵێنیان بە هەریر دابوو و لەسەر ئەرکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنی دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناخەی ئەو پرۆژەیەش دادەنرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif