مامۆستایان و ناڕەزایەتییەکان

ليست هناك تعليقات

 


كاژاو جمال
-
ناڕەزایەتی مافی هەمو تاک و کەس و دەستە و کۆمەڵان چین و توێژێکە کە ناڕازی بێت بەرامبەر هەر نەویستراوێک و نەخوازراوێک کە لە سنوری یاسایی و مافی کەسی و گشتی دەرنەچیت ، وە پێویستیشە لەسەر لایەنی بەرامبەر کە بە دەنگ ناڕەزایی و ناڕازیبونەوە بچێت هەرنا لانی کەم گوێگرێک بێت بۆ هەڵوێست و ڕای بەرامبەر کە دواتر ئەم گوێگرتن و ڕەچاوکردنی ئەم هەڵوێستە ئەبێتە ئەنجامێک بۆ ناڕەزاییەکە . ناڕەزاییش و شێوە و جۆری ناڕەزاییەکان زۆرن و هەندێک کات بەپێی شوێنی جوگرافی و مێژوی خەبات و کلتور و توانای هزری و فکری و توانای کەسی و خوێندنەوەی لایەنی بەرامبەر و ...... دەگۆڕرێت کە هەندێک بە شێوەیەکی مەدەنی و ڕەوتێکی ئارامدا تێدەپەڕێت یا بە گرژی و ئاڵۆزی و زیان گەیاندن و هەندێک کات گیان لە دەست دان و کارەساتی گەورە دەست پێدەکات و سەردەگرێت ئیتر لە هەردو جۆردا ئەبێت چاوەڕوانی ئەنجام و لێکەوتەی هەڵوێست و دەنگە ناڕەزاییەکان بکرێت. وە هیچ کاتیش ناڕەزایی ئەنجامی مسۆگەر و حەتمی نیە تێگەشتن لە دۆخەکە و زۆر جاریش بەردەوامی بنەمای ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبن .

ئەمە بە شێوەیەکی سادە و لە دنیادا بە گشتی ناڕەزایی بەو جۆرە دەگوزەرێت ،، کە جێی داخە هیچ کات لەم وڵات و هەرێم و ناوچەی خۆمان کە کوردستانە هاوشێوەی دنیا و وڵاتان گوێ لە دەنگی ناڕەزایی نەگیراوە و ئومێدیش نیە بەم نزیکانە ئەم لایەی هاوکێشەکە بگۆڕرێت بەڵام ئەوەی جێی شکۆمەندی و سەربەرزییە لە کۆی ناڕەزایی و گردبونەوە و خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ناڕەزاییەکان کە لەم چەند ساڵەی ڕابردودادا و تا ئێستاش بەردەوامە مامۆستایان سەرمەشق پێشەنگ و یەکەمینەی ناڕەزاییەکان بون ،، مامۆستایان پێش هەمو چین و توؽژێک درکیان بەو هەمو نایاسایی و نادادی و گرفت و ئاستەنگ و ماف پێشێلکردنە کرد و کردیانە هەوێنی ناڕەزایی و دەنگ و هاواری حەق و هەڵوێستی جوامێرانە بەرامبەر دەسەڵاتێک کە زۆر بەداخەوە تا ئێستاش ئامادە نەبوە وەک پێویست گوێ لە داوا و داخوازی و مەبەستی ناڕەزاییەکان بگرێت .

ئەوەی مامۆستایان ئەنجامی دەدەن لەسەر شەقامەکان و لە دڵی شارەوە و لە بڵندگۆی دڵە بەویژدانەکانەوە لە گەروی مامۆستایەکی ستەملێکراو و هاوپیشەیەکی ستەمدیدەوە هاواری داد و ماف و ژیان و ئایندەیە مامۆستایان هاواری مافی خۆیان و هاوپیشە و هاوحاڵ و هاوشاریان و هاوڵاتیانیان ئەکەن بە گەورە و بچوک و مناڵ و گەنج و پیرەوە .

جێی شانازی و سەربەرزیە مامۆستایان چینی هوشیارن و خەباتی مەدەنییان بژاردە کردوە بۆ دەستخستنەوەی مافەکانیان و بەردەوامییان گڕ و تینی ناڕەزاییە و هیوایەکە بۆ گەشتن بە مافە زەوتکراوەکان .هەر ئەم خەباتە مەدەنییە و ئەم شێوە ناڕەزاییە شارستانییە بوە ڕێباز و ڕێچکە بۆ سەرجەم خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان کە بەو شێوە مەدەنی و هێمن و بێ زیانە بڕژێنە سەر شەقام و داوای ماف و نەمانی گەندەڵی و هاواری خزمەتگوزارییان بکە .. دەنگی مامۆستایانە بۆتە دەنگی هەموان بە فەرمانبەران و قوتابیان و کاسبکاران و سەرجەم چین و توێژە ماف زەوتکراوەکان لەلایەن دەسەڵاتی کوردی و ئەو دەسەڵاتدارانی کە زۆر بەداخەوە نەیانویستوە یا نەیانتوانیوە یا مەبەستیان نەبوە گوێ بۆ ناڕەزاییەکان بگرن و داواکانیان جێ بە جێ بکەن . ئەوەی گرنگ و هیوابەخشە ئەبێت بزانین کە ژمارەی دەنگە ناڕازییەکان هەرچەند بێت مافی گوێ لێگرتن و بەدەمەوە هاتنیان هەیە ئەگەر تەنها یەک دەنگیش بێت مانای ئەوەیە هەڵوێستە و ناڕازیبون و ناڕەزایی هەیە لە پاڵ ئەمەشدا بەدڵنیایی چەند ژمارەی ناڕەزایی و ناڕازی زۆریربێت سەرکەوتنی نزیکترە ،، وە بەردەوام بون و فراوانکردنی دەنگ و بازنەی ناڕەزاییەکان و سوربون لەسەر داواکان و کۆڵنەدان مەرجی گەشتنە ئامانجی ناڕەزاییەکانە .



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif