فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات

 


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە ساڵیادی ڕۆژی ڕیفراندۆمدا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی

بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.

ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێکی نیشتمانیی شکۆدارە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەرکەوتنی دا.

لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی ئەو ڕێیە دەبین کە ئەو بۆ گەلەکەی هەڵیبژاردووە، کۆڵنەدان و وەفای ئەو بۆ گەلەکەی دەنگی ئازادیخوازانی کوردی بە گوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی کوردستان، گەیاند.

ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەردەم شانازی بەو دەستکەوتە مەزنەی گەلەکەمان دەکەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەکەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەکەین.

سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی کاروانی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی 
لە پەرلەمانی کوردستان



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif